ئەمینە شەنیاشار: مەترسن، هەستنە سەرپێ
ئەمینە شەنیاشار رایگەیاند، "ئێمە ئەم حکومەتە قبوڵ ناکەین. پێویستە کەس نەترسێت، پێویستە هەموو کەسێک هەستێتە سەرپێ.
ئەمینە شەنیاشار رایگەیاند، "ئێمە ئەم حکومەتە قبوڵ ناکەین. پێویستە کەس نەترسێت، پێویستە هەموو کەسێک هەستێتە سەرپێ.
ئەمینە شەنیاشار کە پاسەوان و خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپە، هاوسەر و دوو کوڕیان کوشتووە، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی کە ئەویش بریندار کرابوو، ٥٠ رۆژە چالاکی ئەنجام دەدەن.
پلاتفۆرمی لقی ئامەدی کەسک و بەرێوەبەرانی مەبیا – دەر سەردانی خانەوادەی شەنیاشاریان کرد و پەیامی یەکگرتنیاندا.
ئەمینە شەنیاشار: ئێمە ئەم حکومەتە قبوڵ ناکەین
یەکەمجار بەڕێوەبەرانی کەسک سەردانیان کرد. ئەمینە شەنیاشار بۆ شاندەکەی باسی ٣ ساڵی رابردووی دۆخی خۆی کرد و وتی، "ئەم حکومەتە قبوڵ ناکرێت. پێویستە کەس نەترسێت و پێویستە هەستنە سەرپێ. ئێمە لێرە بەرخۆدان دەکەین و دەنگی ئێمە ببیستن."
ئەمینە یڵدز هاوسەرۆکی لقی یەکەمی ئەیتم – سەن رایگەیاند، پشتگیریەکانیان بەردەوام دەبێت و وتی، "تا دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت، پێکەوە خەبات دەکەین. ئەمە بە تەنها دۆزی ئێوە نییە، دۆزی هەموومانە. ئێمە بە یەکگرتن دادپەروەری جێبەجێ دەکەین. ئێوە بێوەستا لێرەن و ئێمەش هیزتان پیدەدەین. ئێمە وەک کەسک بە تەنیاتان ناهێڵینەوە."
فەرید شەنیاشاریش رایگەیاند، سەردانەکە هێزیان پێدەبەخشێت و وتی، "دۆسیەی دۆزی نەخۆشخانەکان هیشتا نەکراوەتەوە. دۆزگەر نایەوێت لەگەڵمان دانیشیت. باڵەخانەی دادگا هەیە بەڵام نایانەویت چاویان بە پێمە بکەوێت. بەپێی ئەوان نەکردنەوەی دۆسیە یاساییە. یەکجار لەگەڵ داواکار کۆبوینەوە و پێی گۆتین کە ئەوان ٢٣ کەسیان خستوەتە ژێر چاودێری. هەرچیەک پێویستە بێت لەبارەی ٢٣ کەسەکەوە ئەنجامی دەدەن. لەو رۆژەوە دادوەر هیچی نەوتووە لەبەرئەوەی بووەتە هاوکاری تاوانەکە و پێویستە دادگایی بکرێت. لەبەرئەوەی قەدەغەی چونە دەرەوە هەیە، لە ماڵەوە بەرخۆدانمان بەردەوامی پێدەدەین."
دواتر شاندی کەسک، بەڕێوەبەرانی مەبیا – دەر سەردانی خانەوادەکەی کرد. شاندەکە پشتگیری خۆی بۆ خانەوادەکە دەربڕی.
ف.ق