ئەندامێکی سەرکردایەتی حدک لە هەولێر تیرۆرکرا
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی “حدک” لە هۆتێلێک لە شاری هەولێر کوژرا، حەدەک ڕایگەیاندووە کە ئەندامەکەیان لەلایەن ئێرانەوە تیرۆرکراوە.
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی “حدک” لە هۆتێلێک لە شاری هەولێر کوژرا، حەدەک ڕایگەیاندووە کە ئەندامەکەیان لەلایەن ئێرانەوە تیرۆرکراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ لەلایەن کارگێڕی هۆتێل “گولی سلێمانی” لە هەبوونی تەرمێک لەناو ئەو هۆتێلە ئاگادارکراونەتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندروەکە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە ئەو کەسە هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەناوی “موسا باباخانی” بووە کە کوژراوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- حدک، لەو بارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕووداوەکەی بە تیرۆر ناوبردووە و دەسەڵاتی ئێرانی بەو تیرۆرە تۆمەتبارکردووە.
حدک لەبارەی چۆنیەتیی ڕفاندنی ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی و ناسنامەی بکوژەکان، زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە و ڕاگەیاندووە کە لە داهاتوودا، ڕای گشتی لەو بارەوە ئاگادارا دەکاتەوە.
ف.ق