ئەندامی چاند و هونەری ئێزیدخان حەسەن عەمۆ کۆچی دوایکرد

حەسەن عەمۆ خەباتکاری چاندی ئێزیدخان، هونەرمەند، پێشکەشکاری چرا تی ڤی بە هۆکاری نەخۆشی کۆچی دوایکرد. ناوەندی چاند و هونەری شەنگال لە بەر ڕەنجە بایەخدارەکانی حەسەن عەمۆی وەک 'شەهیدی ڕەنج' ناوهێنا.

ناوەندی چاند و هونەری شەنگال بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو ڕایگەیاند بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەیان و خەباتکاری چاند و هونەری شەنگال حەسەن عەمۆ بە هۆکاری نەخۆشییەکی سەخت کۆچی دوایکردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "حەسەن عەمۆ وەک گەنجێکی ئێزیدی و هونەرمەندێکی شۆڕشگێڕ، لە دوای فەرمانی ٣/٨/٢٠١٤دا بەشداری کاری چاندی بوو و لە هەموو بوارەکاندا لە بەڕێوەبەری ڕیکخراوی چاندی تا هونەرمەندی، لە پێشکەشکاری بەرنامەی چاندی تا ئەندامێتی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال ڕەنجی مەزن و پیرۆزی پێشکەشکرد."

لە بەشێکی تری ڕاگەیانداوەکەدا ئاماژە بە پەیوەستبوونی حەسەن عەمۆ دەکات بە فکری ڕێبەی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەڵێت: "هەڤاڵمان حەسەن عەمۆ خاوەنداری لە پاراستنی شەنگال، دامەزراندی سیستەمی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگالدا کرد و وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال بۆ پێشخستنی هێزی بەڕێوەبەری جەوهەری ڕەنجی مەزنی کرد. هەموو کات دڵی لەگەڵ حەقیقەتی ڕێبەر ئۆجالان، گەریلاکانی ئازادی و هێزەکانی پاراستنی شەنگالدا بوو. بۆیە مەرگی هاوڕێمان وەک 'شەهیدی ڕەنج' ڕادەگەینین، خاوەنداری و درێژەپێدەری ڕێگەی ڕەنج و خەباتی هاوڕێمان دەبین."