ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیی گەلی مەخمور ئاشکرا کرا

ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیی گەلی مەخمور ئاشکرا کرا و فاتمە ڕۆستەم و بەردان پیرانی وەک هاوسەرۆکانی شارەوانیی هەڵبژێردران.

دوێنێ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ دەستنیشانکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانیی و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی گەلی مەخمور بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش ئەنجامی هەڵبژاردنەکە ئاشکرا کرا.

بەگوێرەی ئەنجامەکە، فاتمە ڕۆستەم و بەردان پیرانی، وەک هاوسەرۆکانی نوێی شارەوانیی هەڵبژێردراون.

هەروەها لە کۆی ٢٥ کاندید، حەوت کەس وەکو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی هەڵبژێردراون، کە بریتین لە:

-سدیق حسێن

-حسێن فازیڵ گەڤەری

-ئایلەم کارا

-جەمیلە ڕەپنی

-نوسرەت شرنەخی

-حازم شرنەخی

-لەیلا چەلیک

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، دوو ساڵ جارێک هەڵبژاردن بۆ دیارییکردنی هاوسەرۆکان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی ئەنجام دەدەرێت.

ف.ق