ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە مێردین؛ ٧ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆاسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورددا لە ناوچەکانی دێرک، ئارتوکلو و قۆسەری مێردین هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٧ کەسی دەستگیرکرد، کە ٣ کەسیان ژنن.
پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆاسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورددا لە ناوچەکانی دێرک، ئارتوکلو و قۆسەری مێردین هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٧ کەسی دەستگیرکرد، کە ٣ کەسیان ژنن.
لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوەیەک کە لە مێردین لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتى تورکەوە دەستیپێکردووە، عایشە گۆکان چالاکوانی بزووتنەوەى ژنانی ئازاد دەستگیرکرا. ئەم بەیانییە لە زۆرێک لە ناوچەکانی مێردیندا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و لە ئەنجامدا ٧ کەسیان دەستگیرکرد، کە ٣ کەسیان ژنن.
کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: ئەحمەد ئینجی هاوسەرۆک شارەوانیی کەربۆران، کە قەیوم داسەپێنراوەتە سەر شوێنەکەى، لوقمان فندک، لە ئارتورکلو خەدیجە کاڵکان، رەمەزان کاڵکان و فاتمە تەکین و لە قۆسەریش ساکینە یڵماز و لە دێرکیش مەسعود چەلیک دەستگیرکران.
کەسە دەستگیرکراوەکان رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێردین کران. بەپێی زانیارییەکان، ئەگەری ئەوە هەیە کەسە دەستگیرکراوەکان زیاتر بن.
ژ.ت