ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ئامەد: ١٤ کەس دەستگیرکران

لە شاری ئامەد لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا بە لانیکەمەوە ١٤ کەس دەستگیرکران، کە سیاسەتمەداران و سەندیکاکارانیشیان لە ناودایە.

لە ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی پاکتاوی سیاسی لە دژی سیاسەتمەداران و سەندیکاکاران و دایکانی ئاشتی ئەنجامدرا. پۆلیس سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و بە لانیکەمەوە ١٤ کەسیان دەستگیرکرد.

ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان:

بەڕێوەبەری شاری هەدەپە حسێن باران، محەمەد ئاسەنا، شێخموس یاووز، هاوسەرۆکی هەدەپەی باغلار ناسر یەلتەر، بەڕێوەبەری شاری دەبەپە یاسەمین ئاکەنگین، عەلی ئاڵکان، محەمەد سوسلو، هاوسەرۆکی ئەسەپەی شار ئەرکان کەسکین، بەڕێوەەری سەندیکای سەس گوڵخان تەکین، هاوسەرۆکی لقی دووی ئەیتم – سەن ئارزوو کۆچ، جێگری سەرۆکی گشتیی پەسەکە بایرام بۆزیەل، ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری لقی ژووری ئەندازیارانی ئالیاتی تی ئێم ئێم ئۆ بی ئارین زومڕود، هاوسەرۆکی لقی تی یو ئێم بەل – سەن باقی ئۆندەش و ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی وەسییە یگت.

ئەو کەسە دەستگیرکراوانە براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری ئامەد.

ژ.ت