ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی؛ لە ئامەد چەندین کەس دەستگیرکران

لە ئامەد لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد دا، چەندین کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە دەستگیرکران.

ئەم بەیانییە لە ناوچەی ناوەندیی ئامەد  و لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا، هێزە ئەمنیییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین شوێن و ناونیشان. لەو هەڵکوتانەدا بەڕێوەبەرانی هەدەپە رەمەزان کارا کایا، حەمید ئۆنور، موراد ئۆندەش و زەکی باگجیک و چەندین کەسی تر دەستگیرکران.

کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئامەد.

ژ.ت