ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گەریلا لە حەفتانین

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، کە هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕیان ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا سێ سەنگەری داگیرکەران کە ژمارەیەک داگیرکەریشی تێدابوون تێکشکێنراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، کە ڕۆژی 30ی تشرینی یەکەم لە دوو قپڵەوە لە حەفتانین لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدراوە و سێ سەنگەر تێکشکێنراون. هەپەگە راشیگەیاند، کە گەریلاکان لە خواکۆرک گورزی قورسیان لە داگیرکەران داوە. هەروەها لە ئاڤاشین شەڕی قورس ڕوویداوە.

سێ سەنگەر تێکشکێنراون

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەڕی خابووردا

ڕۆژی 30ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 07:00 هێزەکانمان لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی کەشانی سەر بە هەرێمی حەفتانین، چالاکیان ئەنجامداوە. هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە لە داگیرکەران نزیک بوونەوە. باڵی یەکەمی چالاکیەکە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە سێ سەنگەری داگیرکەرانیاندا. هەر سێ سەنگەرەکە لەگەڵ داگیرکەران تێکشکێنران. باڵی دووەمی چالاکیەکەش بە نارنجۆکی دەستی و چەکی تاکەکەسی چوونە ناو سەنگەرەکانی داگیرکەران و هێرشیان کردە سەر چادری داگیرکەران. لەگەڵ دەستپێکردنی چالاکییەکەدا، داگیرکەران لە گردەکە هەڵهاتن و بەدەوریدا بڵاوبوونەوە. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا هاوەنێکی 60 ملم، سەنگەرێکی BKC و چەکێکی BKC و سەرنگەرێکی چاودێری و دوو چادر کە کەرەستەی سەربازیان تێدابوو، بەتەواوی تێکشکێنران.

باڵی یەکەمی چالاکیەکە لەسەر تەرمی دوو داگیرکەر چەکێکی بۆمبهاوێژیان هەڵگرت. باڵی دووەمی چالاکیەکەش لەسەر تەرمی ٤ داگیرکەر 3 چەکی تاکەکەسی هەڵگرتەوە. ئەو گردەی کە داگیرکەران لەسەری جێگیر ببوون و سەنگەرەکانی سەر ئەم گردە بە سەرکەوتوویی تێکشکێنران. لەکاتی پرۆسەی کشانەوەدا یەکێک لە هەڤاڵەکانمان بریندار بوو. هێزەکانمان کە دەیانویست هەڤاڵە بریندارەکەمان لە ناوچەکە دووربخەنەوە، شەڕێکی قورس روویدا. دواتر زانیاری لەسەر ئەنجامی ئەو شەڕە بە وردی بڵاودەکرێتەوە.

لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی سەرکەوتوودا کە هێزەکانمان لە حەفتانین ئەنجامیاندا؛ شەش سەنگەری دوژمن کە داگیرکەرانیشیان تێدابوو تێکشکێنران، سەنگەرێکی هاوەن و هاوەنێکی 6 ملم، سەنگەرێکی BKC و چەکێکی BKC، سەنگەری چاودێری و دوو چادر کە کەلوپەلی سەربازیان تێدابوو تێکشکێندران. چەکێکی بۆمبڕێژکراو و 3 چەکی تاکەکەسی دەستیان بەسەرداگیرا. هێزەکانمان چوونەتەسەر تەرم 6 داگیرکەر، بەڵام بە تەواوی ژمارەی کوژراوەکانی دوژمن نەزانرا. ژمارەی کوژراوەکانی دوژمن زیاترە.

هێزەکانمان چوونە ناو داگیرکەران و لەنزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا

لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆسدا

ئێوارەی 30ی تشرینی یەکەم لە دەوروبەری گوندی داییلان لە نێوان گردی لێلیکان و گردی کەڤۆرتێی خواکورک، هێزەکانمان چوونە ناو داگیرکەران و لەنزیکەوە بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون. دوای چالاکیەکە، داگیرکەران لەگەڵ هێزەکانی پەدەکە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە ناوچەکە دەستپێکرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە بێئەنجام دوای رۆژێک کۆتایی هات.

چالاکی رێکخستنی لە دوو قۆڵەوە

لە چوارجێوەی هەنگاوی 'لەدژی قڕکردنی ژن کاتی پاراستنی ژنی ئازادی و کۆمەڵگایە'ی کەژەکەدا:

ڕۆژی 31ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 14:00 لە هەرێمی خواکورک، هێزەکانی یەژاستارمان لە دەوروبەری گردی کۆردینە، چالاکیەکی رێکخستنیان دژی داگیرکەران ئەنجامدا. باڵی یەکەمی چالاکیەکە لە نزیکەوە لە خاڵی چاودێریدا، کە دوو داگیرکەری تێدابوو. لە ئەنجامدا دوو داگیرکەرەکە سزادران و خاڵی چاودێریش تێکشکێنرا. باڵی دووەمی چالاکیەکە هەروەها دوو سیستمی کامێرای مۆبیس و سیستەمی ڕووناکی و پانێڵێکی خۆر و پروژەەکتۆرێکی داگیرکەرانیان تێکشکاند.

لە ئاڤاشین شەڕێکی قوڕس روویدا، گەریلایەک شەهید بوو

ڕۆژی 26ی تشرینی یەکەم لە دەوروبەری گوندی کیێی سەر بە ناوچەی ئاڤاشین شەڕی قورس لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورکیای داگیرکەردا روویدا. هەڤاڵمان ڕومەت جیلۆ کە لەم شەڕەدا بە سەختی بریندار بوو، لەلایەن داگیرکەرانەوە بەدیلگیرا. هەڤاڵەکەمان وەڵامی پێشنیاری داگیرکەرانی دایەوە بۆ خۆبەدەستەوەدان و بە هەڵوێستی میلیتانی ئاپۆیی بەرخۆدانی کرد و لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە شەهیدکرا. هەڤاڵە قارەمانەکەمان ڕومەت سەرەڕای ئەوەی بە سەختی بریندار بوو، بەڵام لە بەرامبەر ئەشکەنجەی نامرۆڤانەی داگیرکەراندا خۆڕاگری کرد و زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵ ڕومەت بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ڕومەت جیلۆ

ناو و پاشناو: محەمەد حسۆ

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

دایک و باوک: سوزان و فەرید

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١/ئاڤاشین

هەڤاڵ ڕومەت لە عەفرین لەدایکبووە و لە خێزانێکی نیشتمانپەروەری نزیک لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان گەورە بووە. هەروەها بەشداری لە شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوادا کرد و چووە ڕیزی شۆڕشەوە .هاوڕێکەمان لەماوەیەکی کەمدا بۆتە فەرماندەیەکی بەتوانا و ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لەشەڕی دژی داعشدا. دوای شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوا، بەرەو چیاکانی کوردستان ڕۆیشت و ساڵی 2016 بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو. هەڤاڵ ڕومەت وەک گەریلایەک لە دژی دەوڵەتی تورک درێژە بە تێکۆشانەکەی دا. هاوڕێ ڕومەت زۆر خۆشەویست بوو لە نێو هاوڕێکانیدا. بە کەسایەتیی زەحمەتکێش و خاکی خۆی، هەمیشە لە شەڕ و کاتی ئاساییدا لە ڕیزی پێشەوەدا بووە. ڕۆژی 23ی نیسان کاتێک دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێرشی داگیرکەری سەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشن، بەبێ دوودڵی چەکەکەی گرتە دەست و چووە گۆڕەپانی شەڕ. لە ئەشکەنجەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە تا ئەو کاتەی شەهید بوو، هەرگیز دەستبەرداری گیانی فیدایی ئاپۆیی نەبوو. هەڤاڵ ڕومەت بووە ڕۆحی بەرخۆدانی ئەفسانەیی لە ئاڤاشین و بووە هۆی سەرکەوتن بۆ ئێمە کە شوێن کەوتووی ئەوین.

سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزی هەڤاڵ ڕومەت و لە هەموو نیشتمانپەروەران دەکەین و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە بەرخۆدانی هەڤاڵانمان سەردەکەوێت.

ئۆپراسیۆنی داگیرکەری و هێرشە ئاسمانیەکان

ڕۆژی 21ی تشرینی یەکەم سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەر ناوچەکانی گردی کارتاڵ، گردی شەهید ڕزگار، گردی شەهید فورات، گردی شەهید عەلی و گردی شەهید دیرەنی ئاڤاشین ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکاری دەستپێکرد. ئۆپراسیۆنەکە لە 29ی تشرینی یەکەمدا کۆتایی هات.

لە 1ی تشرینی دووەمدا لە نێوان کاتژمێر 19:00 بۆ 10:00 هەلیکۆپتەرەکان بەسەر ناوچەی بەتالیۆنی عەرەب و مەرڤانۆس-ی ئاڤاشیندا دەستیان بە جووڵە کرد. هاوکات ناوچەی بەتالیۆنی عەرەبیش بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرا.

لە 1ی تشرینی دووەمدا لەنێوان کاتژمێر 15:10 و 19:50 ناوچەکانی کونیشکا، کارکار، گردی روباری زاپ بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر بۆردومانکران. ڕۆژی 2ی تشرینی دووەم ناوچەکانی ئەشکەوتی برینداران و چیای ڕەش بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران."

ف.ق