ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە - YRK) ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی بۆردومانەکەى ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ بۆ سەر ناوچەی ئاسۆس بڵاوکردەوە.
یەرەکە ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:
"لە ٢١-٢٢ی نیسان دا فڕۆکەی چاودێریی دەوڵەتی داگیرکەر بە سەر ئاسۆسەوە لە جموجوڵدا بوون. لە ٢٢ی نیسان لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دامێنێ چیای کوریس-یان بۆردوومان کرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە، بەڵام زیان بە باخ و ڕەز و باخچەی هاووڵاتییان گەیشتووە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و فاشیست بەرامبەر بە بەرخۆدانی گەریلاکانی کوردستان لە چیاکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا تێکشکاوە. ئێستا وەک ورچێکی بریندار هێرش دەکاتە سەر ڕۆژاوا و شەنگال و ڕۆژهەڵاتی کوردستان".
ژ.ت