یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان( یەرەکە)ڕایگەیاند لە ئەنجامی دانانی کەمین لە لایەن گروپێک لە جاشەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران شەڕهاتە ئاراوە. یەرەکە ڕایگەیاند کە ئەوان پایبەندن بە ئاگربەست و لەهەمان کاتدا لە چوارچێوەی پاراستندا وڵامی هەر هێرشێک دەدەنەوە. لەو شەڕەدا ٣ بەکرێگیراوای سوپای پاسداران کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان( یەرەکە) دەربارەی هێرشەکان و شەڕەکەی ئەم دواییە کە لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان کە لە ئەنجامی کەمینێکی هێزەکانی سوپای پاسداراندا ڕوویدا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکدا کوژرانی ٣ بەکرێگیراو بە ناوەکانی عوسمان جەهانی، ناسر ئەمینی و کەسێکی تر کە ناوەکەی پشتڕاست نەکراوەتەوە ڕاگەیەنراوە.
ڕاگەیەنراوەکەی یەرەکە:
" لە قۆناغی دەربازبوودا هێزە پیلانگێڕ و داگیرکەرەکانی ڕژیمی ئێران بە فڕۆکەی سیخوڕی، هەلیکۆپتەر، تۆپ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەهەمبەرهێزەکانی ئێمە چالاکی دەکەن.
لە ١٨ی نیساندا لە ناوچەی دیواندەرە بە کەڵک وەرگرتن لە هەلیکۆپتەری سەربازی دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. لەو ئۆپەراسیۆنە گردی بەهاروەند کە پار گرتبوویان و بە بۆنەی وەرزی زستان چۆڵیان کردبوو دوبارە گرتەوە. هێزەکانی ئێمەش بە هەستیاری جمووجووڵیان کرد.
لە ڕۆژی ٢١ی نیسان لە گوندی ئاگجەی ناوچەی سەرشیوی مەریوان هێزەکانی سوپای پاسداران لە دژی هێزەکانی ئێمە کەمینێکیان دانا. گەریلاکانی ئێمە کە لە سەر ئەرکەکانی خۆیان بوون بە کەمینەکەیان زانی و لە نێوان هێزەکانی ئێمە و جاشەکاندا شەڕ ڕوویدا.
لەو شەڕەدا گەریلاکانی ئێمە ئەو جاشانەی کە دەستیان بە خوێنی شەهید زیلان پەپولە، شەهید تۆڵهەڵدان و شەهید ئاگر ئورفا و لە شەهید خستنی دەیان پێشمەرگە و مرۆڤی وڵاتپارێز سوور بوو بەسزای تاوانەکانی خۆیانیان گەیاند. لەو شەڕەدا جاشی بە ناوبانگ عوسمان جەهانی ، ناسرئەمینی و کەسێکی تر کە ناوەکەی نەزانراوە کوژران و چەند جاشێکی تریش بریندار بوون.
سەرەڕای هێرشی جاش و چەتەکانی سەربە رژیمی ئێران ، گەریلاکانی ئێمە خۆیان لە شەڕ دەپارێزن و بە هەستیارییەوە نزیکی قۆناغی ئاگربەست دەبن. لە دوای ئەمەش هەتاکوو جاش و پاسدارەکانی رژیمی ئێران هێرشی ئێمە نەکەن، قۆناغی ئاگربەست دەوام دەکات.بەڵام گەریلاکانی ئێمە لەچوارچێوەی پاراستندا وڵامی هەرجۆرە هێرشێک دەدەنەوە."
ک-ش