ئێشكگری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له رۆژی ٣٤٥هه‌میدایه
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه كوساریان كوژراون تێكۆشانی دادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌بن، له رۆژی ٣٤٥هه‌مینی چالاكیه‌كه‌دا جارێكی تر جه‌ختیان كرده‌وه كه سه‌ر بۆ سته‌م نه‌وی ناكه‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه كوساریان كوژراون تێكۆشانی دادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌بن، له رۆژی ٣٤٥هه‌مینی چالاكیه‌كه‌دا جارێكی تر جه‌ختیان كرده‌وه كه سه‌ر بۆ سته‌م نه‌وی ناكه‌ن.
ئه‌مینه شه‌نیاشار كه هاوسه‌ر و دوو له كوڕه‌كانی له ١٤ ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨‌دا له ناوچه‌ی پرسوسی رحا له لایه‌ن كه‌سوكاری په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یڵدزه‌وه كوژران، وێڕای كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه هه‌ر له‌و هێرشه‌دا بریندارببوو، له‌به‌رده‌م دادگای رحا چالاكی خۆیان درێژه پێده‌ده‌ن. چالاكی ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كه له ٩ی ئادار ده‌ستیپێكردووه له رۆژی ٣٤٥هه‌میندایه.
له‌سه‌ر هه‌ژماری تویته‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار په‌یامێك بڵاوكرایه‌وه و تیایدا جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه، كه ئه‌وان سه‌ر بۆ سته‌م نه‌وی ناكه‌ن.
هـ . ب