ئێشکگری ئازادی لە مەخمور ٣٢٠ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٦٣ هەمین بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٦٣ هەمین بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ٣٢٠ لەگەڵ گرووپی ٦٣ هەمین بە پێشەنگایەتی ڕۆژنامەوانان بەردەوام بوو.
بە ئامادەبوونی گەلی مەخمور، بە ناوی ڕۆژنامەوانانەوە، مامۆستا حسێن کارا قسەی کرد و گوتی: "ماوەیەکی درێژە گەل لە هەرچوار پارچەی کورستان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان لەسەر پێن، دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئۆجالان بشکێندرێت، بانگ لە گەلی کورد و گەلانی دیموکراتیک دەکەین، بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بوەستنەوە."
پاشان گرووپی ٦٣ هەمین بە پێشەنگایەتی ڕۆژنامەوانان بە بەزرکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەستبەکاربوون.