ئێشکگریی شەنگال لە ٣٧هەمین رۆژدایە

خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە بەردەم ناوەندی ئاسایش دا چادریان هەڵداوە و ماوەى ٣٧ رۆژە بەردەوامن لە چالاکییەکەیان.

بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" ئێشکگریی بەرخودان بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لەشەنگال بەردەوامە.

چالاکییەکە ماوەى ٣٧ رۆژە بەردەوامە و هەموو رۆژێک لە ناوچەیەکی شەنگالەوە پێکهاتەکانی شەنگال و دەورووبەری سەردانی چادری چالاکییەکە دەکەن و پشتیوانی و خاوەنداری لە ئاسایشەکەی خۆیان دەکەن.

ئامانجی چالاکییەکە ئەوەیە، کە ئاسایشی ئێزدخان و دەزگاکانی خۆبەڕێوبەریی خۆسەر لە شەنگال لەلایەن بەڕێوەبەریی بەغدادەوە دانی پیادا بنرێت.

بەرخودان و چالاکیی شەنگالییەکان لەو پێناو ئەو ئامانجەیاندا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ و لە کاتی راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر شەنگال، بەردەوامیی هەیە و تاوەکو ئێستا چەندین چالاکی و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە، کە چالاکیی چادرهەڵدانەکە و ئەو ئێشکگرییە، یەکێکە لەو چالاکییانە.

ژ.ت