ئوگور لە زینداندا کوژرا و لە هەزەخ بەخاک سپێردرا

سدیق ئوگور، کە لە زیندانی داخراوی جۆری تیی بەشیری دا کوژرا، لە شرنەخ بەخاک سپێردرا.

ڕۆژی ١٤ی ئاداری ٢٠١٦ سدیق ئوگوری تەمەن ٢٩ ساڵان، کە لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریی شرنەخ دا دیلکرابوو، سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا بوو، لە زیندانی جۆری تیی بەشیری لە ئێلح کوژرا.

 تەرمی ئوگور ڕەوانەى نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی هەرێمی ئێلح کرا و پاش توێکاری ڕادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە.

تەرمەکەی ئوگور لە هەزەخی شرنەخ لەلایەن پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و ڕێکخراوەکانی ناوچەکە و شارەکەوە و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیا – دەر / MEBYA-DER) پێشوازیی لێکرا.

بۆ ئەنجامدانی ئەرکی ئایینییەکان تەرمی ئوگور برایە مزگەوتی داروسەلام لە شرنەخ و دوای نوێژی تەرم، ئوگور ڕەوانەى گۆڕستانی کەنداڵ ئیش کرا و بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.

لە گەڕەکی دیجلە پرسە بۆ ئوگور دادەنرێت.

ژ.ت