ئیمام دەدە: هەژمونی ئیمپرپالیست لە ئیمڕالی هەڵوەشایەوە

ئیمام دەدە هاوسەرۆکی هەدەپەی خارپێت ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و وتی، "هەژمونی کاپیتالیست و ئیمپریالیست لە ئیمڕالی هەڵوەشاوەتەوە."

گۆشەگیری ڕەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامە. ئیمام دەدە هاوسەرۆکی هدەپەی خارپێت لەبارەی گۆشەگیری و ئەنجامەکانی قسەی کرد. ئیمام دەدە رایگەیاند کە گۆشەگیری بەردەوامی پلانی گلادیۆی نێونەتەوەییە کە لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوە دەبرێت.

ئیمام دەدە وتی، " ویستیان رێگری لە هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان بگرن کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەبێتەوە. گۆشەگیری وەک دوایین رێگە بۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێنن. بۆیەش و فشار و گۆشەگیری قوڕس دەکەن. ئەم پرۆژەیە لە پنتاگۆنەوە ئامادەکراوە، بە بەشداری ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، یونان و تورکیا بەڕێوە دەبرێت. هێزە ئیمپڕیالیستەکان بەرلە هەموو کەسێک، هەستیان بە هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد، بۆیەش دەستیان بە جووڵە کرد."

ئیمام دەدە رایگەیاند کە هێزە وڵاتپارێز، دیموکرات و سۆسیالیستەکان ئەم پرۆژەیەیان زۆر درەنگ زانی و وتی، " بۆیەش سیاسەتی داخستنی پارت و دەزگاکان بەردەوامە. دوای ئەوەی کە رێبەرتیان دەستگیرکرد، بە ئاسانی جووڵانەوە. هەروەها دواتر هەوڵیاندا پەیوەندی رێبەرتی و گەل بپچڕێنن. هەوڵیاندا کە کە رێبەرتی لە ئیمڕالی لەناوببەن. بەڵام رێبەرتی خاوەن هێڵێکی بەو شێوەیەیە کە ناتوانن رێگری لێبکەن. هێڵی ریبەرتی هەژمونی کاپیتالیست و ئیمپریالیست لە ئیمڕالی هەڵوەشاوەتەوە."

ف.ق