ئیشکگری دادپەروەری بەردەوامە و کەسک سەردانی چالاکیەکەی کرد

محەمەد بۆزگەییک هاوسەرۆکی گشتی کەسک سەردانی خانەوادەی زیندانیان کرد کە دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردووە و وتی، " نەک دوژمنایەتی پەیمانی نێودەوڵەتی جێبەجێ بژەن.

ئیشکگری دادپەروەری بۆ زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە ماوەی سزاکانیان تەواو بووە و ئازاد ناکرێن لە ئامەد ٩٦ رۆژی تێپەڕاند. محەمەد بۆزگەییک هاوسەرۆکی گشتی کەسک و بەڕێوەبەری سەندیکاکە سەردانی چالاکوانانیان کرد.

'داواکاری ئێمەشە'

محەمەد بۆزگەییک هاوسەرۆکی گشتی کەسک پشتگیری لە چالاکوانان کرد و داواکاری خانەوادەکانی وەک داواکاری خۆیانی لەقەڵەمدا و داوای کرد، ئاسیەل توغلوک و هەموو زیندانیان ئازاد بکرێن و بو زوترین کات پێشێلکاریەکان کۆتاییان پێبهێنرێت.

لەسەرناوی خانەوادەی زیندانیان هەردەم مەروانی و حەقی بۆڵتان قسەیان کرد و داواکاری دادپەروەریان دووبارە کردەوە.

وان

ئیشکگری دادپەوەری خانەوادەی زیندانیان لە وانیش ٦٩ رۆژی تێپەڕاند. بەڕێوەبەر و ئەندامانی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی سەردانی خانەوادەکانیان کرد و پشتگیری خۆیان پیشاندا.

ف.ق