ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار ٣٤١ رۆژە بەردەوامە
ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار لەبەردەم دادگای روحا لە رۆژی ٣٤١دا بەردەوامە.
ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار لەبەردەم دادگای روحا لە رۆژی ٣٤١دا بەردەوامە.
لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا خزم و پارێزەرانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە هێرشیان کردە سەر دوکانی خانەوادەی سەنیاشار. لە هێرشەکەدا هاوژین و ٢ کوڕی ئەمینە شەنیاشار کوژران و فەرید شەنیاشاری کوڕیشی بریندار بوو. بەو هۆیەوە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١دا ئەمینە و فەرید شەنیاشار لە بەردەم دادگای روحا دەستیان بە چالاکی کرد. چالاکیەکە ٣٤١ رۆژە بەردەوامە.
لەبەرئەوەی ئەمڕۆ کۆتایی هەفتە بوو، چالاکیەکە لە پرسوس لە ماڵی شەنیاشار ئەنجامدرا. خانەوادەی شەنیاشار لە تویتێکدا رایگەیاند، " ئێمە کەسانی بەناوبانگ نین بەڵام لەسایەی چالاکیەکەمان بۆ دادپەروەری، ئیدی هەموو تورکیا ئێمە دەناسێت و خاوەنداری لە تێکۆشانمان دەکات. ئێوە ناتوانن ئێمە بێدەنگ بکەن. لەبەرئەوەی هەموو جیهان دەزانێت ئێمە مافدارین."
ف.ق