ئیشکگری دادپەروەری ئامەد: هاوشێوەی ڕۆڵەکانمان بەرخۆدان دەکەین

خانەوادەی زیندانیان لەبەردەم دادگای ئامەد کۆبوونەوە و رایانگەیاند، ڕۆڵەکانیان لە زیندان و ئەوانیش لەبەردەم دادگا بەرخۆدان دەکەن."

خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش و ئەوانەی سزاکەیان تەواو بووە بەڵام ئازاد نەکراون، ٢٢٠ رۆژە لە چالاکی ئیشکگری دادپەروەریدا بەردەوامن لەبەردەم دادگای ئامەد. کۆمەڵەی یەکێتی و کەلتوری و هاوکاری و پشتگیری خانەوادە هەژارەکان لە لانکەی شارستانیدا (مەبیا دەر)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی پشتگیریرکردن لە یاسا و خانەوادەی زیندانیان و سزادراوانی مەد (مەد توهاددەر)، کۆمەڵەی هاوکاری و پشتگیری خانەوادەی زیندانیان و سزادراوان (توئای دەر)، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەڕێوەبەر و ئەندامانی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتیک (دەبەپە) پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد.

رەشاهات ئادا کە کوڕەکەیان لە زینداندایە قسەی کرد و وتی، " منداڵانمان شتێکی خراپیان نەکردووە. منداڵانمان بۆ خاک، زمان و کەلتوری خۆیان تێدەکۆشن. بۆیە دەستگیرکراون. منداڵانمان لە زینداندا بەرخۆدان دەکەن. بەرخۆدان ژیانە. بژی بەرخۆدان."

ئیشکگری دادپەروەری بە دروشمی ' ماف، یاسا و دادپەروەری' و بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' کۆتایی هات.

ف.ق