ئێزدیەکانی دانیشتووی ئەوروپا بە چالاکی و کاری دیپلۆماسی خاوەنداری لە شەنگال دەکەن

لە دژی رێکەوتنەکەی نێوان هەولێر-بەغدا کە لە بارەی شەنگالەوە ئیمزا کراوە، ئێزدیەکانی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکی ناڕەزایەتی و بە رێگەی دیپلۆماسیشەوە لە هەوڵی پوچەڵکردنەوەی ئەو رێکەوتنەدان.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی لە ئەوروپا، پەیمانی ٩ی تشرینی یەکەم کە لە نێوان بەڕێوەبەرانی هەوڵێر و بەغدا لە بارەی شەنگالەوە ئیمزایان کرد، وەکو خیانەت پێناسە دەکەن، بۆیە لە رۆژی راگەیاندنی ئەو رێکەوتنەوە، کوردانی ئێزدی لەسەر پێن و رێپێوان و چالاکی ناڕەزایەتی ساز دەکەن.  

یەکێک لەو چالاکیانە، خێمەی ئاگادارکردنەوەیە لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا کە لە ١٥ی تشرینی ئەکەمەوە ئەو چالاکیە دەستی پێکردووە.

لە گەڵ ئەنجامدانی چالاکیەکان، کاری دیپلۆماسیشی بۆ کراوە و تا ئێستاش بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو رێکەوتنە کار و هەوڵە دیپلۆماسیەکان بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەدا بەڵگە و دۆسێ ئامادە کراون و پێشکەشی چەندین وڵات کراوە.

دۆسێ و بەڵگەکان بە تایبەت رادەستی وەزیرانی دەروەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، پارتە سیاسیەکانی بەشدار لە حکومەتی فیدڕالی ئەلمانیا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و روسیا کراون و لەگەڵ دەربڕینی ناڕەزایەتیان لە بەرامبەر ئەو رێکەوتنە، داواکاریەکانیشیان خستووەتەروو.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزید لە ئەوروپا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا لە وڵامی ئەو داواکاری و بەڵگانەدا رایگەیاندووە، ئەوان لە بارەی بارودۆخی ئەنگالەوە لەگەڵ ٢٢ ئەندامی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی ئەلمانیا گۆتوبێژ دەکەن.

ئێزدیەکانی دانیشتووی ئەروپا بۆ هەمان مەبەست بڕیارە لە شارەکانی بەرلین، بلفەلد، کلیڤ، ستراسبورگ، هانوڤەر زنجیرە چالاکیەک ساز بکەن.

بەروار و شوێنی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:

٢٢/١٠/٢٠٢٠

بەرلین

شوێنی ئەنجامدانی چالاکیەکە: Brandenburgertor, Pariser Platz

کاتژمێر: ١٤:٠٠

بیلفەلد

شوێنی ئەنجامدانی چالاکیەکە: Hauptbahnhof
کاتژمێر: ١٧:٠٠

کلیڤ

شوێنی چالاکیەکە: Große Strasse (li cem Kochhlöffel)

کاتژمێر: ١٧:٠٠

ستراسبورگ

شوێنی چالاکیەکە: Place Klêber 67000 a Strasbourg

کاتژمێر:١١٠٠

٢٤/١٠/٢٠٢٠

هانوڤەر

شوێنی ئەنجامدانی چالاکیەکە:

کاتژمێر:١٤:٠٠

بۆ هەر یەک لە شارەکانی بریمەن و وەسەلیش چاوەڕێی رێگەپێدانی فەرمی دەکرێت.

ز.ش