یەژاستار بۆ ١٤ی تەممووز: ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر تێکشکێنران
گەریلاکانی یەژاستار بۆ یادی بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەممووز چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر و ٢ کامێرای چاودێری تێکشکێنران.
گەریلاکانی یەژاستار بۆ یادی بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەممووز چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر و ٢ کامێرای چاودێری تێکشکێنران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەسەر چالاکیی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیاندراوەکەى هەپەگە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا لە ناوچەى مەتینا؛
لە ١٣ی تەممووزدا و لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە دژی داگیرکەران لە شاخی ئازاد لە دوو قۆڵەوە چالاکییەک ئەنجامدرا. لە قۆڵی یەکەمی چالاکییەوە لە نزیکەوە لە ٢ سەنگەری داگیرکەران درا. لەوێدا ٣ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەریان تێکشکێنرا. لە قۆڵی دووەمەوە لە ٢ کامێرای چاودێریی سەر شاخەکە درا و تێکشکێنران.
ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە بۆ یادی 'بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەممووز' ئەنجامدرا. بە گشتی لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر و ٢ کامێرای چاودێری تێکشکێنران.
لە ١٣ی تەممووزدا لە نێوان ٢٢:٠٠ – ٠٠:٣٠ دا کۆپتەر بەسەر ناوچەى قاشورا لە مەتینا سوڕایەوە. بە کۆپتەرە هێرشبەرەکان دەورووبەری گوندەکانی ئێدنێ، کێستە و هرور لە ناوچەى کانی ماسیی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومان کران.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى ئاڤاشین:
هێزەکانی یەژاستارمان لە ١ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە ناوچەى تابووری عەرەبەکان لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی بەهێزیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا بە لانیکەمەوە داگیرکەرێک سزادرا.
لە ١٣ی تەممووز لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەى وەرخەل.
لە ١٤ی تەممووز لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ سوپای تورکی داگیرکەر، کە نەیتوانی لە بەرامبەر هێزەکانمان لە وەرخەل ئەنجام بەدەست بهێنێت، کامێرای بە سەگەوە بەستەوە و هەوڵیدا بینێرێتە ناو تونێلەکانی شەڕ. ئەو سەگە بێ کاریگەر کرا.
لە ١٣ی تەممووز لە کاتژمیر ١٨:٤٠ دا ناوچەى گۆشینە لە خواکورک بۆردومانکرا.
لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".
ژ.ت