یەژاستار: تا دوایین دڵۆپی خوینمان لەدژی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەین

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژاستار رایگەیاند، تا دڵۆپێک خوێن لە گیانیاندا هەبێت، لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن و هیچ کاتێک دەست لە بەرخۆدان بەرنادەن و خاکی خۆیان بۆ داگیرکەران بەجێناهێڵن.

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژاستار لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەی یەژاستار بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک و چەتەکانی ٢٣ی نیسان لە هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، بە ناوی ' پەنچە یڵدرم' و 'پەنچە شیمشەک' دەستی بە ئۆپەراسیۆنی لەناوبردن کرد. لەدژی ئەو ئۆپەراسیۆنە داگیرکەریەی دەوڵەتی تورک، گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە بە ناوی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابور دەستیان بە هەنگاوی شۆڕشگێری کرد. سوپای تورک هێشتا تێکشکاندن و سەرلەشێواوی سەرکەوتنی گارەیان تێنەپەڕاندووە کە سەرکەوتنەکە بە فەرماندەیی هاوڕێ شۆڕش بەیتوشەباب خوڵقێنراوە. ئێستاش لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بە شێوەیەکی مێژوویی تێکدەشکێت.

بە بەرخۆدان سەربکەوین

بەر لە هەموو شتێک سڵاوی خۆمان بۆ هەموو فەرماندە و شەڕڤانان دەنێرین کە بە شێوەیەکی چالاک بەشداریان لە هەنگاوەکەدا کردووە، بەڕێزەوە یادی هاوڕێکانمان ئەکین، ئاسیا، چیاگەر و دڵشێر و هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە. لە کوردستان چەندین ساڵە شەڕ لە هەموو جێگەیەک بڵاوبووەتەوە و بۆ شەڕی خاک گۆڕاوە. کۆیلایەتی و قڕکردن بەسەر هەزاران گەنج و گەلەکەماندا سەپێنراوە. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە لە مێژوویەکی بەو شێوەیە دێین کە لە جیاتی بێئیرادەبوون و کۆیلایەتی دوژن، مردن هەڵدەبژێرین. لە لوتکەی زاپەوە کە سوپای ژن رەگی تێدا داکوتیوە، تا مەتینا و لەوێوە تا بناری چیای جیلۆ لە هەموو جێگەیەک، لە شەهیدەکانمانەوە فێری ژیانی ئابرۆمەندانە، خۆشەویستی بە شێوەیەکی ئازاد، بەرخۆدان و شەڕی قاڕەمانی بووین. وەک ئەوانەی بەرلەئێمە و وەک ئەوەی لە مێژوو فێر بووین، ئێمە بەرخۆدان دەکەین و بە بەرخۆدان سەردەکەوین!

لە کوردستان ئێستا شەڕی مان و نەمان هەیە. ئەمە ئۆپەڕاسیۆنێکی ئاسایی نییە. هێزەکانی گەریلامان باش دەزانن کە ئەم ئۆپەڕاسیۆنە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی کوردە، ئۆپەڕاسیۆنی لەناوبردنی گەریلاکانی ئازادی کوردستانە. بە ناوی فەرماندە و شەڕڤانەکانی یەژاستار، تا دوایین دلۆپی خوێنمان شەڕ دەکەین و دەست لە بەرخۆدانمان لەدژی ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری بەرنادەین و خاکەکەمان نادەینە داگیرکەران. دۆست و دۆژمنەکانمان پێویستە باش بزانن، گەریلاکانی ئازادی کوردستان هیچ کاتێک سەریان دانانەوێنن، داگیرکەری و تێکچوون هیچ کاتێک قبوڵ ناکەن. ئەگەر دوژمن خاوەن هەندێک دەرفەت بێت، گەریلاش خاوەنی دڵ و مێشکێکی وایە کە تا مردن لەگەڵ رێبەرتی، شەهیدان و ئایدۆلۆژیای ئازادیدایە. شۆرشگێران هەروەک چۆن دڵ و دەرونیان بۆ جوانی و راستیەکان دەکەنەوە، بەو شێوەیە بۆ ئازار و زەحمەتیەکانیش دەکەنەوە. ئێمە ئەمەمان دەزانی و بەم شێوەیە دەستمان بەم ڕێپیوانەی شۆڕش کرد. ئێمە دۆخێکی ئاسایی قبوڵ ناکەین، کۆیلایەتی رەتدەکەینەوە و بێهیوا نابین. بە ناوی گەریلاکانی یەژاستار، بەڵێن بە رێبەرمان، گەلەکمان و شەهیدەکانمان دەدەین کە کوردستان ئازاد دەکەین. بۆ ئێمە بەڵێن شەرەف و رێگە نادەین شەرەفمان بکەوێتە ژێرپێ. دوژمن هەرچیەک دەکات با بیکات، ئێمە لەم رێگەیە ناگەڕێینەوە.

بەناوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستارەوە ئێمە دەڵێین کە فەرماندە و شەڕڤانانمان بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە، بە باوەڕی و دڵخوازی و تاکتیکی سەردەمی نوێی گەریلا ، لەبەرانبەر شەڕی لەناوبردن دەوەستنەوە. هەروەها پێویستە هەموو چیا، شار، کۆڵانێکی کوردستان بۆ گۆڕەپانی شەڕ بگۆڕێن. پێویستە ئیدی شەڕ لە کوردستان نەبێت، هەر کەس هەرچیەکی لە دەستدێت پێویستە بکات،  و ژیان لە شارەکانی تورکیا لە داگیرکەران حەڕام بکات. ئەو گەنجانەی بوونەتە هەڵۆ، ئەو ژنانەی بوونەتە هەڵۆ، ئەو گەلەی بووەتە هەڵۆ، لەگەڵ هەڵۆکانی گەریلادا ئاوێتە بوون و پلانی لەناوبردنی دوژمن تێکدەشکێنن. ساڵی ٢٠٢١ دەبێتە ساڵی گەریلاکانی ئازادی و بەرەو سەرکەوتن دەڕوات. دەمێکە سەرکەوتن مافی گەریلا و گەلەکەمانە. پێویستە کوردستان بۆ فاشیزم ببێتە گۆڕستان و داگیرکەران پێوستە لەو چاڵانەی کە هەڵیانکەندووە، بخنکێن. رۆحی فیدایی ئاپۆیی سەرکەوتنی گارە، لە زاگرۆس ، زاپ، مەتینا، بۆتان، ئامەد، سەرحەد، دەرسیم و گارزان هەنگاو بە هەنگاو فراوان دەبێت و وادەکات کە ساڵی ٢٠٢١ دوژمن تووشی شکستێکی مێژوویی ببێت.

ئێمە وەک فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار دووبارەی دەکەینەوە، بەشداریکردنمان لە ساڵی ٢٠٢١ لەسەر هێڵی هاوڕێ زیلان دەبێت، هێزەکانمان هەمووان رێبازی ژیان و چالاکی هاوڕێ زیلان دەکەنەوە بناغە و مەترسی سەر رێبەر ئاپۆ و تەڤگەرەکەمان لەناودەبەن."

ف.ق