ڕژاک لەبارەی پلانەکانی سەر شەنگال ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) لەبارەی پلانەکانی سەر شەنگال ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا و هاوکارەکانی دەیانەوێت ئەوەی کە داعش نەیتوانی بیکات ئەنجام بدەن.
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) لەبارەی پلانەکانی سەر شەنگال ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا و هاوکارەکانی دەیانەوێت ئەوەی کە داعش نەیتوانی بیکات ئەنجام بدەن.
ڕژاک ڕاشیگەیاند، له شه‌نگالدا كاتێك ئه‌جێندای داعش نه‌یتوانی ته‌واوی ئێزیدیەکان كۆمه‌ڵكوژ بكات و ئه‌مڕۆ له سایه‌ی فكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئازاد‌دا و له پێشه‌نگایه‌تی ژناندا خه‌ڵكی شه‌نگال خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و خۆیان پاراستنی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ن و توركیا و هاوكاره‌كانی (په‌ده‌كه) و داعش پیلان داده‌ڕێژن.
لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەی ڕژاکدا هاتووە، "فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئازاد و بونیادنانی ژنی ئازاد و پیاوی ئازاد، بونیادنانی هاوسه‌نگی ڕه‌گه‌زی له‌ئاستێكی بڵندا وه‌ك سیسته‌م له ڕۆژئاوا و (باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی) سوریا و شه‌نگال و كه‌مپی مه‌خمور و جێگیربووه، هه‌روه‌ها له ئاستی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی و بونیادنانی به‌هێزترین سیاسه‌تمه‌داری ژن كه نوێنه‌رایه‌تی ڕاستی كۆمه‌ڵگا ده‌كات له باكور و باشور ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕۆژ به رۆژ په‌ره‌ده‌سێنێت، له سایه‌ی ئه‌م ڕاستییانه‌دا هه‌رده‌چێت زهنیه‌تی پیاوسالاری و زهنیه‌تی نامووسپه‌رستی ڕووبەڕووی هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌بێته‌وه، هه‌ربۆیه ته‌واوی هێزه داگیركه‌ره‌كان له هه‌موو هێرشێكیاندا ژنانیان كردووەته ئامانج"
ڕژاک ئاماژەی بەوەشدا کە پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) ٢٨ ساڵه له باشوری كوردستاندا باڵاده‌سته، به‌رهه‌می زهنیه‌تی ئه‌م پارته له‌سه‌ر بنه‌مای نامووسپه‌رستی و ڕه‌گه‌زگه‌راییه و ناهێڵن ژن ببێته ئیراده و خاوەنی هه‌بوونی خۆی، له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو كوشتن و خۆكوشتنانه‌ی ژنان ده‌توانین بڵێین كۆمه‌ڵكوژییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به هێنده‌ی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه ته‌نها له ئه‌نجامی ئەو سیاسهتەی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕەگهزگهرایی به‌ڕێوه ده‌چێت له هه‌رێمی كوردستاندا كۆمه‌ڵكوژیی ژنان ئه‌نجامدراوه، كه هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چه‌ندین جار هۆشیاری دراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) بەم شێوەیەیە:
"له كاتێكدا جیهان بەناو گۆڕانكاری گرنگدا تێده‌په‌ڕێت، سیسته‌مه كۆنه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چن و گه‌لانی ئازادیخواز به دوای چاره‌سه‌ری نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن، هێز و لایه‌نه كلاسیكه‌كان چیتر ناتوانن وه‌ك جاران خۆیان داسه‌پێنن به‌سه‌ر گه‌لاندا، له كوردستاندا ئه‌مڕۆ شۆڕشێك به‌ڕێوه ده‌چێت پێشهنگایهتییهكهی شۆڕشی ژنانه، ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه مۆری خۆی له ته‌واوی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م داوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان كردووه، ئاشكرایه بنه‌مای ئه‌م شۆڕشه فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد “رێبه‌ر ئۆجه‌لان “ه. ئه‌م شۆڕشه سه‌رله‌نوێ ژنانی كردووەته پێشه‌نگ له هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا، وه‌ك كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌شكری و دیبلۆماسی و …هتد. فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئازاد و بونیادنانی ژنی ئازاد و پیاوی ئازاد، بونیادنانی هاوسه‌نگی ڕه‌گه‌زی له‌ئاستێكی بڵندا وه‌ك سیسته‌م له ڕۆژئاوا و (باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی) سوریا و شه‌نگال و كه‌مپی مه‌خمور و جێگیربووه، هه‌روه‌ها له ئاستی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی و بونیادنانی به‌هێزترین سیاسه‌تمه‌داری ژن كه نوێنه‌رایه‌تی ڕاستی كۆمه‌ڵگا ده‌كات له باكور و باشور ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕۆژ به رۆژ په‌ره‌ده‌سێنێت، له سایه‌ی ئه‌م ڕاستییانه‌دا هه‌رده‌چێت زهنیه‌تی پیاوسالاری و زهنیه‌تی نامووسپه‌رستی ڕووبەڕووی هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌بێته‌وه، هه‌ربۆیه ته‌واوی هێزه داگیركه‌ره‌كان له هه‌موو هێرشێكیاندا ژنانیان كردووەته ئامانج؛ وه‌ك بینیمان هێرشی داعش له‌سه‌ر شه‌نگال و مه‌خمور و گوێر و كه‌ركووك و داقوق ئه‌وه‌ی كرایه ئامانج ژنان بوون، بە ته‌نها له شه‌نگالدا ٣٥٠٠ ژن گیران و ده‌ستدرێژیی كرایه سه‌ریان، ئه‌مه جگه له ژنانی كاكه‌یی و مه‌خمور و گوێر، ته‌واوی داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان ئه‌م سیاسه‌ته‌یان به‌كارهێناوه هه‌روه‌ها هێزه كلاسیكه‌كانیش ئه‌م سیاسه‌تانه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، كاتێك ژنان له كۆیلایه‌تی ڕزگاریان ده‌بێت و ده‌بنه هێزی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵگا ئه‌و هێزانه هه‌ست به هه‌ڵوه‌شانه و كۆتایی هاتنی خۆیان ده‌كەن و بۆیه دهكهونهپهلهقاژەی له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا و هه‌رچی له ده‌ستیان دێت ده‌یكه‌ن، پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) ٢٨ ساڵه له باشوری كوردستاندا باڵاده‌سته، به‌رهه‌می زهنیه‌تی ئه‌م پارته له‌سه‌ر بنه‌مای نامووسپه‌رستی و ڕه‌گه‌زگه‌راییه و ناهێڵن ژن ببێته ئیراده و خاوەنی هه‌بوونی خۆی، له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو كوشتن و خۆكوشتنانه‌ی ژنان ده‌توانین بڵێین كۆمه‌ڵكوژییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به هێنده‌ی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه ته‌نها له ئه‌نجامی ئەو سیاسهتەی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕەگهزگهرایی به‌ڕێوه ده‌چێت له هه‌رێمی كوردستاندا كۆمه‌ڵكوژیی ژنان ئه‌نجامدراوه، كه هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چه‌ندین جار هۆشیاری دراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان، له ته‌واوی شه‌ڕی ناوخۆی له‌نێوان هێزه‌كانی ناوخۆی باشوردا به مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه زۆرترین ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر ژنان، ئێستاش ئه‌نه‌كه‌سه بۆ به‌شداریبوونیان له سیسته‌می خۆسه‌ری ڕۆژئاوادا مه‌رجیان ئه‌وه‌یه كه سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی و زمانی كوردی نه‌مێنێت، به‌راستی هه‌ردوو بابه‌ته‌كه ڕاستی و گه‌وهه‌ر و به‌رهه‌می شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكه، ئه‌م هێزه كلاسیكانه له هێزی ژن و پێشكه‌وتنی ژنان زۆر ده‌ترسن، له زمان و فه‌رهه‌نگی ڕه‌سه‌نی خۆشیان زۆر ده‌ترسن، چونكه له ئاغا و ئهفهندییهكانیان ده‌ترسن، له ڕۆژی ئه‌مڕۆشدا كاتێك باس له شه‌ڕ له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كاندا ده‌كرێت، ده‌بێت بزانرێت ئه‌م شه‌ڕه گه‌ر ڕووبدات زۆر مه‌ترسیداره، به‌ڵام ده‌بێت ناوی ڕاست له‌و ناكۆكی و ململانێ و هه‌ڵوێسته شهڕخوازیانه بنرێت، ده‌بێـت ناوبنرێت به هێرش له‌سه‌ر ژنان، هێرش له‌سه‌ر هێزی ئازادیخواز و دیموكراتخواز و پێكهێنانی ئه‌جێندای داعش، ئه‌وه‌تا له شه‌نگالدا كاتێك ئه‌جێندای داعش نه‌یتوانی ته‌واوی ئێزیدی كۆمه‌ڵكوژ بكات و ئه‌مڕۆ له سایه‌ی فكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئازاد‌دا و له پێشه‌نگایه‌تی ژناندا خه‌ڵكی شه‌نگال خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و خۆیان پاراستنی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ن و توركیا و هاوكاره‌كانی (په‌ده‌كه) و داعش پیلان داده‌ڕێژن و ده‌یانه‌وێت هێرش له‌سه‌ر شه‌نگال بكه‌ن و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی تر ئه‌نجام بده‌ن، ده‌وڵه‌تی توركیا له ئه‌نجامی ته‌واوی داگیركاریهكانیدا ده‌یه‌وێت هێزی هۆڤانه‌ی داعش له ته‌واوی ناوچه سنووریه‌كانیش جێگیربكات له هه‌رێمی خواكورك، هه‌موو كه‌س ئه‌و ڕاستیانه‌ی به چاوی خۆیان بینیوه كه له‌ناو هێزی عه‌سكه‌ری توركیادا زۆرترین چه‌ته‌ی داعش هه‌یه كه به زمانی زۆر جیاواز قسه ده‌كه‌ن، جارێكی تر ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته هه‌رێمی زاخۆ، خه‌ڵكی بادینان شایه‌تحاڵی ئه‌و ڕاستیانه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆر داعش له‌و جێگایانه جێگیركراون، ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌یانه‌وێـت له ته‌واوی بادینان و له داهاتووداپیلانیان هه‌یه له قه‌ندیلیش جێگیری بكه‌ن چه‌كدارانی داعشه، هه‌موو ئه‌م ڕاستیانه بێنینه لای یه‌كتری؛ داگیركارییه‌كانی توركیا و جێگیركردنی چه‌كدارانی داعش به هاوكاری و پشتیوانی چه‌كدارانی په‌ده‌كه خۆی له خۆیدا بۆ ته‌سلیمكردنی ته‌واوی باشوری كوردستانه به توركیا و هێنانی چه‌ته‌كانی داعشه و پاكتاوكردن و وێرانكردنی باشوری كوردستانه و به‌پیلانی یه‌كه‌م بۆ لێدانه له ژن و ئه‌وه‌ی كه داعش له ٢٠١٤ و هه‌تا ٢٠١٧ له باشوری كوردستاندا نه‌یتوانی بیكات ئێستا به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا و به هاوكاری چه‌كداره‌كانی په‌ده‌كه ده‌خوازن ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌و هه‌ڕه‌شه و بانگهوازییانهی شه‌ڕ له‌لایی په‌ده‌كه‌وه له‌دژی لایه‌نێكی شۆڕشگێر ناتوانین ناوی بنێین شه‌ڕی براكوژی، به‌ڵكو شه‌ڕه بۆ پێكهێنانی ئه‌جێنداكانی داعش، شه‌ڕه له دژی هه‌موو نرخی تێكۆشانی ئازادی ژنان و شه‌ڕه بۆ له‌باربردنی دەستکەوتە نهتهوهییەکانمان به ده‌ستی داعش و توركیا و هاوكارانی، هه‌ربۆیه له هه‌موو كه‌سێك زیاتر ژنان ده‌بێت ببینه قه‌ڵغانی زیندوو له به‌رده‌م ڕێگه‌گرتن له داگیركردنی وڵات و له‌به‌رده‌م كۆمەڵكوژی ژنان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان وە ببینه پشتێنی ڕاسته‌قینه‌ی ئاشتی بۆ ته‌واوی هه‌رێمه‌كه، هەربۆیه ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان بانگه‌وازی له هه‌موو ژنان ده‌كه‌ین، كات كاتی خاوه‌ندارێتی كردنه له نرخه‌كانی ئازادی ژنان و ده‌بێت بێدهنگییهكان بشكێنن."
ف.ق