رژێمی ئێران رێگری لە چارەسەری زیندانیی سیاسیی کورد حاتەم ئۆزدەمیر گەریلای هەپەگە دەکات

رژێمی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر حاتەم ئۆزدەمیر گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)دا سەپاندووە و سەرباری ئەوەی، کە پێویستی بە چارەسەر هەیە رژێمی ئێران رێگری لە چارەسەرکردنەکەى دەکات و دۆخی تەندروستیی قورسە.

 گەریلای هەپەگە حاتم ئۆزدەمیر لە زیندانی ورمێ دا ڕاگیراوە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە سزاى زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە و رێگریش لە چارەسەری پزیشکیی ئەو زیندانییە سیاسییە دەکرێت.

ئۆزدەمیر لە ساڵی ٢٠١٩دا لە ناوچەى سنووریی چاڵدران و لە ئەنجامی تۆپبارانی سپای پاسداران برینداربوو و بە برینداری لەلایەن چەکدارەکانی رژێمی ئێرانەوە دیل کرا. لە بریی چارەسەرکردن بە برینداری گواسترایەوە بۆ زیندان و لێکۆڵینەوەى لەگەڵ کرا.

 لە دادگای شاری خۆی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پەکەکە و "یاخیبوون لە دژی دەوڵەت" سزای لە سێدارە دانی بەسەردا سەپێنرا. حاتەم ئۆزدەمیر لە دژی ئەو بڕیارە سکاڵای لە دیوانی باڵای دادوەریی لە ئێران تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی سکاڵاکەى نەدراوەتەوە.

حاتەم ئۆزدەمیر زیندانیی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ورمێ، کە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێندراوە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە، بەڵام ڕێگری لێدەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان حاتەم ئۆزدەمیر جیا لە بریندارییەکەی تووشی بەردی گورچیلە بووە و پێویستی بە نەشتەرگەری و چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانە هەیە بەڵام ڕیگای پێ نادرێت.

ژ.ت