لە شاری سلێمانی ژنانی گەنج چالاکیان ئەنجامدا و هەڵسان بە نوسین لەسەر دیوار، کە ناوەڕۆکی نوسینەکان بریتی بوو لە: نا بۆ گۆشەگیری، داگیرکاری بڕوخێنە، بمرێ خیانەت، ئێمە دەڵێین نا بۆ داگیرکاری.
هەروەها لە شاری هەڵەبجەش ژنانی گەنج چالاکییان ئەنجامدا، کە چالاکییەکانی بریتی بوو لە هەڵواسینی پۆستەر و وێنەی سەرۆک ئاپۆ، لەگەڵ چەند وتەیەکی سەرۆک لەبارەی دوژمن و خیانەت و چەند باسێکی دیکەی کۆمەڵگەی کوردستان.
کەمپینی "ئێمە دەڵێین نا" ماوەیەک لەمەوپێش لەلایەن ژنانی گەنجی تێکۆشەرەوە ڕاگەیەندرا، کە ئامانج لێی وشیارکردنەوەی ژنان و کۆمەڵگەیە بەرامبەر مافەکانی ژنان، بە چەندین دروشم کار و چالاکی ئەنجام دەدەن، لەوانە: نا بۆ گۆشەگیری و نا بۆ دەستدرێژی و توندوتیژی دژی ژنان و نا بۆ هاوسەرگیری پێشوەخت و نا بۆ داگیرکاری.
ژنانی گەنجی تێکۆشەر رایانگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەدا و بۆ بڵاوکردنەوەى پەیامی ئەو کەمپەینە و هۆشیارکردنەوەى هاووڵاتییان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکان و درێژەى پێدەدەن.
ژ.ت