ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەی «کەمپینی ئێمە دەڵێین نا» چالاکیان لە شارۆچکەی خورماڵ ئەنجامدا

ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارۆچکەی خورماڵ، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کەمپینی ئێمە دەڵێین نا، چالاکییەکیان بۆ پاراستنی ژینگەی شارۆچکەکەیان ئەنجامدا.

لە شارۆچکەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، ژنانی گەنجی تێکۆشەر هەڵسان بە ئەنجامدانی چالاکیی ژینگەپارێزی، کە چالاکییەکە بریتی بوو لە هەڵمەتێکی ژنان بۆ پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکانی شارۆچکەکە، هەروەها وشیارکردنەوەی خەڵک و دانیشتوانەکەی تاکو زیاتر ژینگەی ناوچەکەیان بپارێزن و پیسی نەکەن.

کەمپینی (ئێمە دەڵێین نا) ماوەیەک لەمەوپێش لەلایەن ژنانی گەنجی تێکۆشەرەوە ڕاگەیەندرا، کە ئامانج لێی وشیارکردنەوەی ژنان و کۆمەڵگەیە بەرامبەر مافەکانی ژنان، بە چەندین دروشم کار و چالاکی ئەنجام دەدەن، لەوانە: نا بۆ گۆشەگیری و نا بۆ دەستدرێژی و توندوتیژی دژی ژنان و نا بۆ هاوسەرگیری پێشوەخت و نا بۆ داگیرکاری و چالاکی ژینگەی.. هتد. بڕیار وایە چالاکیەکانیان درێژە پێ بدەن و بەردەوامی هەبێت.

ژ.ت