ژنانی تەڤگەری ئازادیی و کۆمیتەی شەهیدان سەردانی گڵکۆی بڵێسە عومەر

شاندێکی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، سەردانی خانەوادە و گڵکۆی بڵێسە عومەر-یان کرد لە شارۆچکەی ڕانیە-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین و تاجە گوڵینەیان لەسەر گڵکۆکەی دانا.

شاندێکی ژنانی تەڤگەری ئازادیی و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، سەردانی گڵکۆی بڵێسە عومەریان کرد لە شارۆچەکی ڕانیە، شاندەکە بەڕێزەوە باسی هەستی نەتەوایەتی بڵێسە عومەریان کرد و دایکی بڵێسەش وتی، ‘کوڕەکەی ئێمە لە ژیاندا نەماوە، بەڵام هەزارن کەسی دیکە بە تێکۆشانیان ئاواتەکانی بەدی دەهێنن’.

ئەمرۆ شاندێکی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، سەردانی خانەوادە و گڵکۆی بڵێسە عومەر-یان کرد لە شارۆچکەی ڕانیە-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین و تاجە گوڵینەیان لەسەر گڵکۆکەی دانا.

لەسەر گڵکۆی بڵێسە عومەر، تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی قسەی کردو وتی: دوژمنانی گەلی کوردستان چاویان بە سەرکەوتنەکانی گەلی ئێمە هەڵنایەت، ئەمرۆ گەلی کورد گەیشتۆتە ئاستێک کە شۆرش و تێکۆشان و مۆدێلێکی جیاواز لە سیاسەت بەرێوە دەبات، نمونەی زیندووش ئەوەیە کە کەسانی وەک شەهید بڵێسە پەروەردە دەکات بۆ ئازادیی گەل و نیشتمان، شەهید بڵێسە لەوە تێگەیشتبوو کە سیستەمی جیهانی دژ بە گەلی کورد یەکە، هەرچەند لەناو ژیانێکی شاهانەدا دەژیا بەڵام کاتێک دەبینی گەلەکەمان لە کۆبانێدا پێویستی بە تێکۆشانی گەنجەکانمان هەیە، گەڕایەوە و پارێزگاریی لە کوردستان کرد.

ڕەحیمە کوێخا دایکی بڵێسە عومەر وتی: بڵێسە شەهیدی هەر چوار پارچەی کوردستانە، بڵێسە ڕێبازێکی گرتەبەر کە بە هیچ شێوەیەک نەیتوانی واز بێنی لە وڵاتپارێزیی و نیشتمان پەروەری، ڕاستە شەهید بڵێسە لە ژیان نەماوە بەڵام هەزاران بڵێسە هەیە درێژە بە ڕێبازەکەی دەدەن، ئێمەش وەک کەس و کاری درێژەپێدەری ڕێبازەکەی بڵێسەین و لە کۆتایدا کورد هەر سەردەکەوێ.

ف.ق