ژنانی تیشکی رۆژ دوو بارهەڵگر و ١٧ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل نوێیان سووتاند

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ، کۆجائەلی و تەکرداغ دوو بارهەڵگر و ١٧ ئۆتۆمبێڵی نەژادپەرستە تورکەکانیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ بە راگەیەنراوێک هوشداری بە 'تورکی فاشیزم و هاوکارەکانی'-دا.

دەستپێشخەریەکە باسی ئەوەکرد کە ١٠ی حوزەیران لە ناوچەی سارای تەکرداغ لەدژی 'پاسەوانەکانی زیندان' چالاکیان ئەنجامداوە و ٢ ئۆتۆمبێڵی کەسێکی فاشیستیان بەناوی موراد سووتاندووە.

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، ١١ی حوزەیران لە ناوچەی حەمیدکۆی ئەستەنبوڵ ٢ بارهەڵگری کارسازێکی فاشیستی ئاکەپە کە پڕ بوون لە جلوبەرگ سووتێنران و ١١ی حوزەیران لەدژی کارگەی ئۆپەل پلازا لە کۆجائەلی کە موڵکی تورکە فاشیستەکان و کوردە خایینەکانە، چالاکی ئەنجامدراوە و ١٥ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل نوێ سووتێنراون.

ف.ق