سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ نێو گه‌ریلاكان به‌رده‌وامه. هه‌ر یه‌كینه و تابوورێك كه سه‌ردانی ده‌كه‌ین، ژیانی گه‌ریلامان پێده‌ناسێنێت. یه‌كینه‌كانی گه‌ریلا ئه‌م جاره جۆش و وره‌مان پێده‌ده‌ن. له كاتی گفتوگۆكانماندا گه‌ریلایه‌ك سه‌رنجی ڕاكێشاین. دوای ئه‌وه‌ی زانیمان خه‌ڵكی كه‌ركووكه، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ كرد.
ئازاد ساڵی ٢٠١٦ چووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. ده‌ڵێت، نه‌یتوانیوه له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان، بێده‌نگی و خه‌مساردیی پارته‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی باشوور بێ هه‌ڵوێست بێت.
«بۆ پاراستنی وه‌ڵاته‌كه‌م هاتمه نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه»
گه‌ریلا ئازاد گوتی: «له باشووری كوردستان شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ ده‌دات داگیری بكات. ئه‌و له‌مێژه ده‌زانێت كه ناتوانێت كۆتایی به په‌كه‌كه بێنێت. تاكه ئامانجی ئه‌و داگیركارییه. پارته‌كانی باشوور له بری ئه‌وه‌ی دژی بوه‌ستنه‌وه، هاوكاری ده‌كه‌ن. تاكه هێز كه له دژی مێتینگه‌ریی توركیا شه‌ڕ ده‌كات، په‌كه‌كه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم وه‌ڵاتی خۆم بپارێزم، هاتمه نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه.»
«له دژی مێتینگه‌ری وه‌رنه نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا»
ئه‌و گه‌ریلایه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده، ئه‌خلاق، مرۆڤایه‌تی و شه‌ڕڤانه‌تیی په‌كه‌كه ژیانی گۆڕاوه و داواشی له هه‌موو لاوان كرد بچنه نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا.
ئازاد به‌تایبه‌ت داوای له لاوانی باشوور كرد و گوتی: «له‌نێو ژیانی په‌كه‌كه‌دا هاوڕێیه‌تی و مرۆڤایه‌تییه‌كی به‌هێز هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وێت خۆتان، مێژووی خۆتان، گه‌ل و وه‌ڵاتی خۆتان بناسن، تێبگه‌ن و وه‌ك مرۆڤێكی ئازاد بژین، ئه‌وا وه‌رنه نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه. ئه‌وه بۆ ده‌ركردنی مێتینگه‌ری له‌سه‌ر خاكی خۆتان ناچارن شه‌ڕ بكه‌ن.»
ئازاد له دڵه‌وه خاوه‌ن بانگه‌شه‌یه و به توڕه‌ییه‌وه قسه ده‌كات. ماڵئاوایی لێ ده‌كه‌ین و ڕوو له یه‌كینه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌ریلا ده‌كه‌ین.
s.m