ئاسایشی بادینان ٨٠ كه‌سی ده‌ستگیر كردووه
دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێ دژ به داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك، ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) ٨٠ كه‌سی ده‌ستگیر كرد.
دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێ دژ به داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك، ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) ٨٠ كه‌سی ده‌ستگیر كرد.
دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی شیلادزێ دژ به داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك ڕاپه‌ڕی و ده‌ستیان به به‌رخۆدانێكی مێژوویی كرد، هێزه‌كانی ئاسایشی پارێزگه‌ی دهۆك نزیكه‌ی ٨٠ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد. له‌نێو ده‌ستگیركراواندا، ڕۆژنامه‌وان، چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و سیاسه‌توان هه‌ن.
ئەیهان سەعید، ئەندامی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەى گۆڕان کە یەکێک بووە لە دەستگیرکراوان و دواتر ئازادکراوە ڕایگه‌یاند، «بەو پێیەی ئێمە ئەندامی حزبی بووین و لە سەروبەندی دانوستان و پێکهێنانی کابینەی نوێداین، من و چەند ئەندامێکی دیکەی بزووتنەوەى گۆڕان ئازادکراین، بەهەمان شێوە کادیر و ڕۆژنامەنووسەکانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه)ش ئازادکران.»
هاوكات گوهدار زێباری ئەندامی ئەنجومەنی سەنتەری میترۆ لە پارێزگه‌ی دهۆک کە ئه‌ویش یەکێک بووە لە دەستگیرکراوەکان و پاشان ئازاد کراوە، ڕایگه‌یاند: هەموو کەسە حزبیه‌کان ئازادکران، ئەوەی ماوەتەوە کەسانی سەربەخۆ و چالاکانی بەشداربووی خۆپیشاندانه‌كانن.
زێباری گوتیشی، «من خۆم ئەفسەرێکم دەناسی، بۆیە بەڕێزەوە مامەڵەم لەگەڵدا کرا. بەڵام وەک بە ئێمە گوتراوە، دەستگیرکراوانی دیكه لەکاتی لێکۆڵینەوەدا سوکایەتییان پێکراوە.»
دەربارەی ژمارەی دەستگیرکراوان ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پڕۆسه‌ی ده‌ستگیركردن به‌رده‌وامه و نەتوانراوە ئامارێکی ڕاست بەردەستبخرێت، بەڵام دەتوانم بڵێم تا ئێستا زیاتر لە ٨٠ کەس دەستگیرکراون، پاش ئازادبوونی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌نه‌كه، ئێستا زیاتر لە ٥٠ کەس لە زیندانەکاندا ماونەتەوە.
s.m