ئاسایشی په‌ده‌كه له بادینان ده‌یان ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستگیر كرد
ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) له ده‌ڤه‌ری بادینان ٩ ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نیی دیكه‌ی له شوێنی جیاواز ده‌ستگیر كرد.
ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) له ده‌ڤه‌ری بادینان ٩ ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نیی دیكه‌ی له شوێنی جیاواز ده‌ستگیر كرد.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ لە شارى دهۆک خۆپیشاندانێک بەڕێوەبچێت دژى بۆردومان و داگیرکاریى دەوڵەتى تورک لە باشوورى کوردستان، به‌ڵام ئاسایشی په‌ده‌كه ڕێگری له خۆپیشاندانه‌كه كرد و چه‌ندین هاوڵاتی، ڕۆژنامه‌وان و چالاكیی مه‌ده‌نی ده‌ستگیر كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕۆژنامەوان گوهدار زێباری و دوو چالاکی دیکە لە بازگەی ئاکرێ – دهۆک لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی په‌ده‌كه-وه دەستگیر کراون. سەرچاوەیەک به بۆ ڕۆژ نیووزی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و ڕۆژنامه‌وان و چالاكانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل ویستوویانه بچنه دهۆك بۆ ئەوەی بەشداری بكه‌ن لە خۆپیشاندان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێ و ئیدانه‌كردنی داگیركاریی توركیا.
له لایه‌كی دیكه‌وه کاتژمێر ٤ی ئەمڕۆ، ڕۆژنامەوان شێروان شێروانى و چالاکانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل تاکۆر زەردەشتى و ڕێکار ڕەشید، لە بازگه‌ی ده‌روازه‌ی شارى دهۆک لە لایەن ئاسایشی په‌ده‌كه دەستگیر کران. هاوكات هەریەک لە چالاکان دلۆڤان ڕەمەزان و سەباح ئەتروشى لە شارى دهۆک له لایه‌ن ئاسایش ده‌ستگیر كراون، هه‌روه‌ها له ناحیه‌ی شیلادزێ کەسێک بەناوى یوسف حسێن بە تۆمەتى بەشدارى كردن لە ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ ده‌ستگیر كراوه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: ٨ ئه‌ندامی ئێمه ده‌ستگیر كراون
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌گشتی ٢٥ چالاكی مه‌ده‌نی له ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌ستگیركراون كه له‌ناویاندا ٨ ئه‌ندام و لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ن كه بریتین له: حاجی ریکانی، ئایهان سه‌عید، كاوار حه‌سه‌ن عه‌لی، زێره‌ڤان ئه‌لدین ئاده‌م، ولێد عه‌بدول، عوسمان حه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، كوڤان شاهین ئاده‌م، عه‌بدولره‌حمان شكری.
پاش ئه‌وه‌ی گه‌لی شیلادزێ ڕۆژی ٢٦ی كانوونی دووه‌م\٥ی ڕێبه‌ندان دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان ڕاپه‌ڕی و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركیان له كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ-ی سه‌ر به ناحیه‌ی شیلادزێ سووتاند، ئاسایشی په‌ده‌كه هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی هاوڵاتییان، ڕۆژنامه‌وان و چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیلی ده‌ستپێكرد. له ماوه‌ی ٢ ڕۆژدا ده‌یان كه‌س به‌هۆی دژایه‌تی كردنی داگیركاریی توركیا و ئیدانه‌كردنی بۆردومانه‌كان ده‌ستگیر كراون.
s.m