ئاسایشی په‌ده‌كه له هه‌ولێر كاتژمێر ١٩:٣٠ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژنانی عه‌شتار-ی مه‌خموور كه ماوه‌ی ٧ ڕۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه و له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر چادریان هه‌ڵداوه.
له‌وباره‌یه‌وه هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور فلیز بوداك ڕایگه‌یاند، ئاسایشی په‌ده‌كه له هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی، هێرشی كرده سه‌ر چادری مانگرتوان، سوكایه‌تییان به مانگرتوان كرد و چادره‌كه‌شیان تێكدان. بوداك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئاسایش پێی گوتوون كه ده‌بێ ئه‌مشه‌و كۆتایی به چالاكییه‌كه‌یان بێنن.
ژنانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی عه‌شتار كه له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر چادریان هه‌ڵدابوو و دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانیان گرتووه، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئاسایشی په‌ده‌كه ده‌كه‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن كه به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتنه‌كه‌یان.
دیمه‌ن
s.m