ئاسایشی پەدەکە ڕێگە بە گەڕانەوەی ئێزدیان نادات
ئاسایشی پەدەکە ڕێگای نەدا ٥٠ خانەوادەی ئێزدی کە بەڵگەی چوونەدەرەوە لە کەمپیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ شەنگال. ٥٠ خانەوادەکە ئێستا لە گوندی خەتارێی نێوان دهۆک و موسڵ راگیراون.
ئاسایشی پەدەکە ڕێگای نەدا ٥٠ خانەوادەی ئێزدی کە بەڵگەی چوونەدەرەوە لە کەمپیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ شەنگال. ٥٠ خانەوادەکە ئێستا لە گوندی خەتارێی نێوان دهۆک و موسڵ راگیراون.
بە پێی زانیاریەکان ئەو ٥٠ خانەوادەیە لەگەڵ ئەوەی بەڵگەی گەڕانەوەی کەمپەکەشیان پێیە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شەنگال، بەڵام ئاسایشی پەدەکە لە گوندی خەتارێ ڕێگە بە گەڕانەوەی نادات.
٥٠ خانەوادەکە ئێستا لە گوندی خەتارێی نێوان دهۆک و موسڵ راگیراون.
خوێدا صوکێ بەڕێوەبەری شاروچکەی سنونێ بۆ ڕۆژ نیوز ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە خانەوادەی ئێزدی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ شەنگال.
خوێدا باسی ئەوەی کرد لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە خانەوادەکانی شەنگال بە هاوکاری ئەوان گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال، بەڵام ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگای گرتووە و ڕیگا نادەن ڤەگەڕن شەنگال و لە لایەکی تریشەوە حکومەتی عێراق بێدەنگە.
خوێدا داوای لە ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە چارەسەریەک بۆ گەڕانەوەی خانەوادەکان بدۆزنەوە.
ف.ق