ئاكه‌په كه‌ڵه‌مه‌كانی ئه‌ردیشی نه‌هێشت
كه‌ڵه‌می ئه‌ردیش كه ماوه‌یه‌كی درێژ بوو له بازاڕه‌كانی كوردستان، توركیا و هه‌نده‌ران ده‌فرۆشرا، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئاكه‌په له كوردستان ئیدی زۆر كه‌م ده‌چێندرێت.
كه‌ڵه‌می ئه‌ردیش كه ماوه‌یه‌كی درێژ بوو له بازاڕه‌كانی كوردستان، توركیا و هه‌نده‌ران ده‌فرۆشرا، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئاكه‌په له كوردستان ئیدی زۆر كه‌م ده‌چێندرێت.
به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی كشتوكاڵ و ئه‌و باجانه‌ی له‌سه‌ر به‌روبومی كشتوكاڵی دانراون، به‌شێكی گرینگی ئه‌و به‌روبومه‌ی له ده‌شتی ئه‌ردیش-ی وان ده‌چێندران، ئیدی ناچێندرێن.
كشتوكاڵ نه‌ما
له ده‌شتی ئه‌ردیش پێشتر ترێ، په‌تاته، گه‌نم، چه‌وه‌نده‌ر، كه‌ڵه‌م و هه‌موو جۆره سه‌وزه و میوه‌یه‌ك ده‌چێندرا و ژماره‌یه‌كی زۆری دره‌ختی میوه به‌ریان ده‌دا. ئه‌ردیش كه ماوه‌یه‌ك وه‌ك كۆگه‌ی كشتوكاڵی كوردستان ده‌ناسرا، ئه‌مڕۆ ده‌توانین بڵێین بواری كشتوكاڵ و چاندنی تێدا نه‌ماوه.
هه‌تا ساڵانی ٢٠٠٠یش زۆرینه‌ی پێویستییه‌كانی سه‌وزه و میوه له ئه‌ردیشه‌وه ده‌هات. ئه‌ردیش به ترێ، كه‌ڵه‌م، په‌تاته و سێ‌و ده‌ناسرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ مرۆڤ ناتوانێت باسی ئه‌وه بكات.
له شاره‌كانی كوردستان و توركیا ده‌فرۆشرا
له ئه‌ردیش مانگی ئایار كه‌ڵه‌م ده‌چێندرا و مانگی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م به‌رهه‌مه‌كان هه‌ڵده‌گیرانه‌وه. ئه‌و كه‌ڵه‌مانه‌ی ئه‌ردیش له جۆله‌مێرگ، ئیدر، به‌دلیس، ئامه‌د و زۆر شاری دیكه‌ی كوردستان ده‌فرۆشران.
ئه‌ردیش ئیدی ناوه‌ندی كشتوكاڵ نییه
پشتر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری هه‌زاران دۆنم كه‌ڵه‌م ده‌چێندرا، ئێستا ته‌نیا له چه‌ند زه‌وییه‌ك ده‌چێندرێت. ئابڵوقه‌ی ئابووری كه ئاكه‌په به‌سه‌ر كوردستانیدا سه‌پاندووه، وه‌های كرد كه كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری به‌ره‌و نه‌مان بچێت. ئه‌و ئه‌ردیشه‌ی كه سه‌وزه و میوه‌ی به ده‌ره‌وه ده‌فرۆشت، ئێستا ناچاره سه‌وزه و میوه له ده‌ره‌وه بكڕێت.
جووتیاران كه چه‌ندین ساڵ كه‌ڵه‌میان ده‌چاند، به‌هۆی ئه‌و باجه‌ی كه ئاكه‌په خستوویه‌تییه سه‌ر سووته‌مه‌نی، زبڵ، ئاوی ئاودان و زه‌وییه‌كان، ئیدی ناتوانن كه‌ڵه‌م بچێنن.
ئاكه‌په بۆ ئه‌وه‌ی كشتوكاڵ نه‌هێڵێت هه‌موو شتێكی كرد
جووتیاران به ئاژانسی هه‌واڵی فورات ANFیان گوت، به‌ر له ١٥-٢٠ ساڵ هه‌موو كه‌س به كشتوكاڵكردن سه‌رقاڵ بووه.
«ئێمه به‌شێكی به‌روبومه‌كانمان بۆ خانه‌واده‌ی خۆمان ده‌چاند و ئه‌وه‌ی زیادیش ده‌بوو ده‌مانفرۆشت. به‌تایبه‌تی كه‌ڵه‌مه‌كانی ئه‌ردیشمان هه‌م به شاره‌كانی كوردستان ده‌فرۆشت هه‌میش به شاره‌كانی توركیا. به‌ڵام ئاكه‌په به هۆشمه‌ندیی مێتینگه‌ریی ده‌وڵه‌تی تورك له‌پێناو نه‌هێشتنی عه‌مباری كشتوكاڵی كوردستان و ئه‌ردیش، هه‌موو شتێكی كرد. ئاكه‌په هه‌ر كه ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه خسته‌گه‌ڕ. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه چۆڵ بكرێت، كۆتایی هێنا به زۆر به‌روبوم و بێكاری زیاد كرد. به‌هۆی باجی زۆر فه‌وتاین. كه‌ڵه‌می ئه‌ردیش كه بۆ هه‌زاران كه‌س ده‌روازه‌ی بژێوی بوو، ئیدی زۆر كه‌م ده‌چێندرێت.»
s.m