ئامەد:یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە دژی پۆلیس و هاوکارانیان چالاکییەکیان ئەنجامدا

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز لە ئامەد لە دژی هێزەکانی پۆلیس و هاوکارانیان زنجیرە چالاکییەکی ئەنجامدا.

یەکینەی تۆلەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز لە لێدوانیکدا تیشکی خستە سەر ئەو چالاکییانەی لە دژی هێزەکانی پۆلیس و هاوکارانیان لە شاری ئامەد ئەنجامداوە و لەم بارەیەوە رایگەیاند:

"١٥ی شوبات لە گەڕەکی فیسکایای شاری ئامەد لە دژی هێزێکی پۆلیس چالاکییەکمان بە بۆمبی دەستی و گولەی هەوایی ئەنجامدا، بەلام لە بارەی زیانەکانی چالاکییەکە زانیاری وردمان بەدەست نەکەوت.

هەروەها لە ١٧ی شوباتیشدا لە دژی پاسەوانان و هیزێکی پۆلیس کە لە مەلیک ئەحمەدی ناوچەی سووری ئامەد جێگیر کرابوون، بە بۆمبی دەستی چالاکییەکمان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا پاسەوانیک بریندار بوو. یەکینەکەمان توانییان بە سەلامەتی لە ناوچەکە دوو بکەونەوە.

هاوکات ١٧ی شوبات لە هەمان ناوچەی سووری ئامەد، کۆگایەکیش لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێندرا و زیانیکی زۆر بەر کۆگاکە کەوت."

ز.ش