ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکووک دەستیپێکرد
بە دەستپێشخەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکان، لە شاری کەرکوک ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆز دەگێڕدرێت.
بە دەستپێشخەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکان، لە شاری کەرکوک ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆز دەگێڕدرێت.
ماوەیەک پێش ئێستا و بە دەستپێشخەریی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز لە باشوور کوردستان و تەڤگەری ئازادی کۆمەلگای کوردستانی هەرێمی کەرکووک، لە ناوچەی شیوەسور-ی کەرکوک ئاهەنگی نەورۆز دەستیپێکرد.
لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا بەدەم وتنەی دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی لەیلا گوڤەن""بژی بەرخۆدانی زیندانیان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی گەریلا"، ئاگری نەورۆز کرایەوە.
ئاهەنگەکە دروشمی"بە ڕۆحی بەرخۆدانی شیلادزێ داگیرکاریی تێکدەشکێنین و یەکێتی نەتەوەیی ئاوادەکەین"، "با نەورۆزی ئەمساڵ بکەینە نەورۆزی ئاشتیی و پێکەوە ژیانی گەلای کەرکوک"ی هەڵگرتووە و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی کەرکوک بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە تێیدا بەشدارن.
بڕیارە سەرەڕای پێشکەشکردنی وتار، تیپی مۆسیقای دیجلە و هونەرمەندان ڕۆتیندا، هانی ڕۆژهەڵاتی، بەرهەم شەمامی، گروپی عەفرین و چەند هونەرمەندێکی دیکەی کەرکوک، ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بڕازێننەوە.