ئاکەپە دەستی بەسەر سێ شارەوانی تری هەدەپەدا گرت

هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی هەدەپەی ناوجەکانی گمگم و کۆپ و شاروچکەی لیزی سەر بە مووش لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکران و دواتر بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و قەیوم لە جێگەیان دامەزرێنران.

هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی هەدەپەی گومگم ئولکو کارائاسلان، هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەت کۆپ عەدنان تۆپچو و هاوسەرۆکی شارەوانی شاروچکەی لیز دلاوەر کەسکین دوێنی لە شاری موش لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان دەستگیرکران و بە بیانۆی پرۆپاگاندە بۆ ڕێکخستن لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە پۆستەکانیان دوورخرایەوە.

لە جێگەی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان قەیوم دامەزرێنران. قایمقامی کۆپ محەمەد ئیلیدی بووەتە سەرۆکی شارەوانی کۆپ و لیز، قایمقامی گمگم ئەرتوغرول ئاڤجی بووەتە سەرۆکی شارەوانی گورگم.

لە ٣١ شارەوانی هەدەپە قەیوم دامەزرێنراون

لە خۆپیشاندانی شارەوانیەکانی ٣١ی ئایاردا هەدەپە  ٣ گەورە شارەوانی، ٥ شار، ٤٥ ناوچە و ١٢ شاروچکە، بە گشتی ٦٥ شارەوانی بەدەستهێنابوو.

بەڵام لە ئێستادا ٣ گەورەشارەوانی، شارەوانی ٢٤ ناوچە و ٣ شاروچکە لە لایەن ئاکەپەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.

ف.ق