ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی شەرمەزارکرا
پلاتفۆرمی دیموکراسی ئامەد ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیان لە میردین شەرمەزارکرد.
پلاتفۆرمی دیموکراسی ئامەد ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیان لە میردین شەرمەزارکرد.
پلاتفۆرمی دیموکراسی ئامەد ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیان لە میردین شەرمەزارکرد. چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە میردین دەریا ئەتهەم سەرۆکی ژووری پزیشکانی مێردین و ١٠ کەسی تر لە ئەنجامی ژوورەکە دەستگیرکران.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بە بەشداری سەرۆک و ئەندامانی پلاتفۆرمەکە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی خوێندرایەوە، ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی شەرمەزارکرا.
محەمەد شەریف دەمیر سەرۆکی پلاتفۆرمی دیموکراسی ئامەد ڕایگەیاند، ڕۆژ بە ڕۆژ لە تورکیا مافی مرۆڤ زیاتر پێشێلدەکرێت. بە هۆی کار و خەباتیانەوە دەیانەوێت هەڤاڵەکانیان بترسێنن و لە ئەنجامدا ١١ هەڤاڵیان بە بێ هۆکارێکی یاسایی دەستگیرکراون.
محەمەد شیرین گورباز نوێنەری هەرێمی ئامەد دیسکیش ڕایگەیاند، لە جێگەی ئەوەی هەڤاڵەکانیان بانگ بکرێن و ئیفادەکانیان وەربگریێن، دەستگیرکراون و ئەمەش شەرمەزاریە.
گورباز داوای کرد هەڤاڵەکانیان کە خەباتی تەندورستی دەکەن بە زودترین کات ئازاد بکرێن.
ف.ق