ئیهادە: لە پاسوور دەست بەسەر مافی هەڵبژاردن و کاندیدبووندا گیراوە
کۆمەڵەی مافی مڕۆڤ (ئیهادە – ÎHD) ڕایگەیاند، لە ناوچەی پاسوور بە شێوەیەک نایاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کراوەتە ئامانج و دەست بەسەر مافی هەڵبژاردن و کاندیدبووندا گیراوە.
کۆمەڵەی مافی مڕۆڤ (ئیهادە – ÎHD) ڕایگەیاند، لە ناوچەی پاسوور بە شێوەیەک نایاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کراوەتە ئامانج و دەست بەسەر مافی هەڵبژاردن و کاندیدبووندا گیراوە.
لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ناوچەی پاسووری ئامەد ڕایگەیاند، دوای تەقینەوەکەی پاسوور ژمارەیەک ناوەندی ڕاگەیاندن، بە مانشێتی "هەدەپە تەقینەوەکەی ئەنجامدا" بەڕێوەبەرانی هەدەپە و بەرپرسانی شارەوانی پاسووریان کردە ئامانج و فاتیمە ئای و محەمەد فاتیح تاش هاوشارەدارانی هەدەپە و ژمارەیەک ئەندام و بەڕێوەبەری شارەوانی بێ هیچ بیانوویەک دەستگیرکران و دواتر ١٧ی ئەیلول قەیومیان لە جێگەیان دانا.
'مافی هەڵبژاردن و کاندیدبوون پێشێلکراوە'
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، لەبارەی تەقینەوەکە هیچ تۆمەتێک ئاڕاستەی سەرۆک شارەوانیەکان نەکراوە و وتی، "دانانی قەیوم بە شێوەیەکی نایاسایی و دەستبەسەرداگرتن مافی هەڵبژاردن و کاندیدبوون قبوڵناکرێت. دەبێت بە زودترین کات، کۆتایی بەو کردەوانە بهێنرێت و هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و بەڕێوەبەران ئازادبکرێن.
ف.ق