ئەرزنجان: کۆمەڵگا دەتوانێت سەربەخۆ خۆی لەو ڤایرۆسە ڕزگار بکات

بەسێ ئەرزنجان ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کەژەکە ڕایگەیاند: دەوڵەتان ویستیان ئەو ڤاێرۆسە بڵاو بێتەوە. کۆمەڵگا بە پشتیوانیی یەکتر و سەربەخۆ دەتوانێ لەو ڤایرۆسە ڕزگاری بێت.

دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەسێ ئەرزنجان ئەندامی دەستەى بەرێوەبەریی کۆمەڵگای ژنانی کوردستان (کەژەکە) نرخاندنێکی بەرفراونی کرد ئاماژەی بەوەدا: ئێمە زۆر لەمەو پێشە گوتومانە وە دەڵێین: سیستمی سەرمایەداری لە سەدەی ٢١دا کەوتۆتە ناو قێرانەوە، ئەو کێشانە کورتخایەن نین  بەڵکو تەواکەری یەکترن. سیستمی هەژموونگەرای جیهانی کەوتۆتە ناو زەلکاوێک و تیایدا دەخنكێت. وەک هەموومان دەزانین پێش دەرکەوتنی ڤاێرۆسی کۆرۆناش لە هەموو شوێنیکی جیهان سەرهەڵدانی گەلان هەبوو، هاوکات لە دژی دەوڵەتان و دەسەڵاتداران بێ باوەڕییەکی گەورە هەبوو. کاتێک مرۆڤ تەماشای دەزگاکانی سیستمی سەرمایەداری بکات لە جیهان لە ماوەی دوو سەدەی ڕابردوودا هێچ کاتێک ‌هێندەی ئێستا بێ کاریگەر نەبوون، پوچ، بۆش وەکو نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتیی ئەورپا و پارتە سیاسیەکان. ئێمە لەسەردەمێکی واداین کە کێشەی ژینگەیی بە شێوازێکی بەرفراوان کاریگەریی لەسەر ژیانی مرۆڤەکان دادەنێت.

'ڕێوشوێنی پێویست ناگرنە بەر'

ئەرزنجان لەبەردەوامی قسەکانی ئاماژە بەوەدا: ئەوە شتێکی لە خۆڕا نییە لە کاتێکی وەک ئێستادا نەخۆشییەکی وەک ڤاێرۆسی کۆرۆنای کوشندە بۆتەوە ڕۆژەڤ. تا ئێستا ئەوە ڕوون نەبۆتەوە ئەو ڤایرۆسە چۆن پەیدا بوە و چۆن بڵاو دەبێتەوە. ئەگەر ئێمە سەرنج بخەینە سەری هەرچەندە ڤایرۆسێکی کوشندەیە، بەڵام دەوڵەتە یکگرتەوکانی ئەمریکا و تورکیا و کۆمەڵێک دەوڵەتی ئەوروپی هێچ ڕێوشوێنکی جدی و پێویستیان نەگرتۆتە بەر.

کاتێک هەموو ڕوداوەکان بێنیتە بەرچاوی خۆت و شرۆڤەی بۆ بکەی ئەگەری زۆرە ئەو ڤایرۆسە سیستمی هەژموونگەرا بۆخۆی بڵاوی کردبێتەوە، بەوە شێوازە هەوڵ دەدرێت بە بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کوشندەی وەک کۆرۆنا مەیلی تەڤگەرە ئازدیخواز و دێموکراتیکەخوازەکان لە سەدەی ٢١ کە لەناو  کۆمەڵگا پێشکەوتووە بشکێنن. لەبەر ئەو ڕەوشەش، کە هەیە دەبێت و پیویستە تێکۆشان بە پارادیگمای ئازادی و بە شێوازی نوێ گەش بکرێت  و فراوان بکرێت.

'دەوڵەتان هەوڵیاندا بڵاویبکەنەوە'

ئەرزنجان دەربارەی هەڵویستی دەوڵەتان دەرباری ڤایرۆسی کۆرۆنا وتی:" دەوڵەتان ویستیان ڤایرۆسەکە بڵاو بێتەوە.  لەگەڵ ئەوەی خراپ بوونی ڕەوشەکە، بەڵام وەک پێویست دەوڵەتان ڕێوشوێنی پێوستیان نەگرتۆتە بەر. کۆمەڵگایان بەتەواوەتی بێ پاراستن هێشتۆتەوە. پێچەوانەی هەوڵكان بۆ ڕێگریکردن بەڵکو وەک ئامارازێك بەکاری دێنن بۆ رزگار بوون لە ‌نارەزایەتی هێزە موخالیفەکان.  هەژموونگەرایی جیهانی کاتێک زانیان لە ڕووی ئابورییەوە زیانیان پێدەکەوێت  دەستیان بەپلان کرد. بە مەنتق و هۆشمەندی" باکەم بێت، بەس هی من بێت" با مرۆڤەکان کەم ببنەوە بەڵام ئەوە دمێنیتەوە هی من بن" دەستبەکار بوون.

'دەیانەوێت بە کۆرۆنا کۆمەڵگا زیاتر مەجبووری دەوڵەت بکەن'

ئەرزنجان لەربەردەوامیی قسەکانی ئاماژەی بەوەدا، کە سیستمی هەژموونگەرای جیهانی  لەڕێی ئەو ڤایرۆسەوە دەیەوێت ستراتیژیی نوێ ساز بکات و کۆمەڵگا زیاتر مەجبووری دەوڵەت بکات، هەژموونی دەوڵەت و دەسەڵاتداری سەر لەنوێ بنیات بنێتەوە، لەربەر ئەوە ئەو  ڤایرۆسە کوشندەیە زۆر کاریگەری  دەکاتە سەر تەندروستیی مرۆڤ ئەوە باش دەبینرێت کە ئەو نەخۆشییە لەلایەن سیستمی هەژموونگەرانی جیهانی دروستکراوە، جێاواز لەوانەش ئێمە ئەگەر سەیری ئەو نەخۆشیانە بکەین کە لە مێژوودا دەرکەوتوون، ئەوەمان بۆ ئاشكرا دەبێت ئەگەر بە زانابوون بێت یان بە نەزانی، هەموو ئەو نەخۆشیانە لە ئەنجامی کردارەکانی دەوڵەتان و هێزە دەسەڵاتخوازەکان دەرکەوتوون.

'بە کۆرۆنا دەیانەوێت کۆمەڵگای مڕۆڤایەتی بخەنە سەر یەک ڕێگا'

ئەو ئەندامەی کوردیناسێۆێنی (کەژەکە) دەربارەی ئامانجی نەخۆشیی ڤاێرۆسی کۆرۆنا گوتی: ئەو لایەن و دەوربەرەی، کە بۆ خۆیان بە مەترسیی دەزانن و بەکەڵکیان نایەت لە ناوی دەبەن. ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گوێرەی دەوڵەمەندی و تەندروستیی ئەوان دروستکراوە. شتێکی سەرنجڕاکێشە مرۆڤی تەمەن گەورە بووەتە هەدەف. بەو ڤایرۆسە ئەو بەتەمانانە لە ناو دەبەن، کە ئیتر ناتوانن بچنە سەرکار و کارەکانی سیستم بەرێوە بەرن و بەکەڵکی ئەوان نایەن، بە هێچ شێوەیەک مرۆڤایەتی و تەجروبەی ئەو بەتەمەنانە لەبەر چاو ناگیرێت بەو ڤایرۆسە لە ناو دەبرێن،  ئێمە ئەوە دەزانین کە سیستمی سەرمایەداری چەندە هەوڵی ئەوە دەدات کە کۆمەڵگا لێک هەوڵوەشێنی مێژوو و کۆمەڵگا لەناوببات، کۆمەڵگەی بێ ئەزموون  و زانیاری  بۆ کۆنترۆڵكردن  کراوە دەبێت، بە ئاسانی فۆرمی پێ دەدرێت،  ئەو ڤایرۆسە وەک ڕێبازێکی قڕکردن دروستکراوە، لەسەر ئەوە پلانی  بۆ دانراوە. بەو ڤایرۆسە دەیانەوێت هەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بخەنە سەر  ڕێگایەک.

'دەبێ ئێمە ڕەوشی شۆک بوون تێپەرێنین و ڕاوەستە لەسەر تێکۆشان بکەین'

ئەرزنجان گوتیشی: لەگەڵ هاتنی کۆرۆنا ئەو قۆناغە نوێیەی ژیان مەترسیی لەسەر ژنان زیاتر بووە و گوتی: ژن، هەموو هێزە ئازدیخواز و دێموکراتەکان دەبێت ڕاوستە لەسەر ئەوە بکەن، کە چۆن دەتوانن خۆیان لەوە بپارێزن و هەروەها ڕاوەستە لەسەر ئەوە بکەن چۆن لەو ڕەوشە نوێیەدا، کە دروستکراوە  دەتوانن تێکۆشانی ئازادی بەردەوام بکەن و کارەکانی بەڕێوەببەن، چۆن لەدژی هەژموونگەرای جیهانی ڕاوەستە بکەن،  پشتیوانییەکان چۆن بێت، یەكێتی و یەكڕیزی کۆمەڵگا چۆن بێت، دەبێت مرۆڤ لەسەر ئەو پرسانە ڕاوەستە بکات، بەدوایدا بگەڕێت، ئێمەش هەموومان لەوە دەگەڕێن، دەبێت شێوازێکی نوێ بدۆزرێتەوە و ڕەوشی شۆک تێپەرێنین هەنگاو تێکۆشان باوین.

'دەبێت کۆمەڵگا لە چاوەڕێی دەوڵەت نەبێت'

ئەندامی کۆردیناسیۆنی (کەژەکە) لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا: ئەوە زۆر ئاشكرایە مەگەر بە پشتیوانیی یەکتری مرۆڤەکان دەتوانن لەو ڤایرۆسە، کە بووەتە بەڵای سەر مرۆڤایەتی ڕزگاریان بێت و گوتی:" دەبێت گەلەکەمان خاوەنداری لە یەکتری بکەن".

 ئەرزنجان وتیشی:" لێرە گرنگی ژیانی خۆبەڕێوەبەریی ئەوانەی، کە ژیانی خۆیان سپاردۆتە گوند دەردەکەوێت. ئەوە ئاشکرا دەبێت کە مۆدیلی نەتەوەی دێموکراتیک شێوازی کۆمین و ئەنجوومەن  چەندە ژیانییە و پێویستە، هەر گوندێک، هەر گەڕەکێک، هەر شارێک دەبێت هەوڵبدا سەرەتا ڕێوشوێنی پێویست بۆخۆیان بگرنە بەر.  دەبێت هاوکاری یەکتر بکەن، ئەو کەسانەی کە دەرفەتی مادیان باشە لە کوێ دەبێت باببێت، دەبێت لەم سەردەمە زەحمەتەدا هاوکاریی کەسانی تر بکەن، کە دەرفەتی مادیان لاوازە، بۆ پاراستنی  تەندروستیی خۆتان و خێزانەکانتان  چاوەڕوانی دەوڵەت مەبن، چونکە دەوڵەت ژیان نادەن، بەڵکو دەوڵەت ژیان دەکوژێت. ئەگەر دەوڵەت هەندێک شتیش دەکات لەبەر ئەوە نییە، کە بیر لە گەل دەکاتەوە، بەڵکو بیر لە بەرژەوندەییەکانی خۆی دەکاتەوە، دەسەڵاتداری خۆی قایم دەکات، لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە ڕێبازی نوێی تێکۆشان بدۆزینەوە و خۆمان بە ڕیکخستن بکەین".

ئەرزنجان لەو ڕەوشی کۆرنایە سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕاگەیاندنی ئازاد و وتی: راگەیاندنی ئازاد بۆ ڕێکخستنی تەکنیکی بە ڕەنگی ئامێریکی زۆر جدی بەکار دە‌هێنرێت، ڕۆڵی ئۆرگانەکانی میدیای ئازاد، بێلایەن و ئازادیخواز لەو سەردەمە مێژووییەدا، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هیچ جارێک نەهاتووەتە ئەو ئاستە، کە بە ئەرکێکی ستراتیژی هەستێت.

لەم قۆناغە دەبێت ئێمە باشتر لە ڕێبەر تێبگەین

ئێمە چۆن دەتوانین زیاتر تێکۆشانی ئازدای زیاتر گەش بکەین؟ دەبێت مرۆڤ لە سەر ڕیگا و ڕێبازی نوێ ڕاوەستە بکات، خۆێ پەروەردە بکات، خۆی حازر بکات ئەو هەلوومەرجەی کە لەبەردەستی مرۆڤەکاندایە بینرخێنێت مرۆڤ دەتوانێ چی بکات،  دەبێت بیکات، ڕێگا چارەکانی کە ڕێبەرمان لە پەرتوکەکانی پاراستن ئاماژەی پێکردون باشتر لێ تێبگەین و جارێکی تر بیان خوێنینەوە. لێیان تێبگەین و پێکیان بێنین، با هەموو کەسێک لێیان ورد بێتەوە و بیانخوێنێتەوە و هیوا و باوەڕی خۆی گەش بکات، ئێمە دەتوانین بەسەر هەموو شتێکدا سەرکەوین، بە پشتیوانی یەکتر دەتوانین ئەم ڕۆژانەش تێپەرێنن و سەرکەوین.

ژ.ت / ر.ح