دووەمین کۆنفرانسى هەرێمى کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان بە دروشمی "کەرکوک بڕیاری پێکەوەژیان و خۆبەڕێوبەری دیموکراسیانەی داوە" بەڕێوەچوو.
له ئەنجامنامەکەدا هاتووە: له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له باشوری کوردستان و عێراق به گشتی و شاری که‌رکوک به‌تایبه‌تی تێی که‌وتووه، له ئه‌نجامی ململانێی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتخوازی لایه‌نه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وشی کۆمه‌ڵگای که‌رکوکی به‌ره‌و خه‌راپتر بردووه، به تایبه‌تیش دوای ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێکه هیچ پرۆژه‌یه‌ک له که‌رکوک به‌ڕێوه‌نه‌چووه و پرۆژه‌کانی ڕابردووش ته‌واو نه‌کراون، هه‌مانکات خه‌ڵکی که‌رکوک هیچ سودێکی له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کانی نه‌بینیوه، له‌لایه‌کیتره‌وه که‌می خزمه‌تگوزاری و ململانێی سیاسی نێوان هێزو لایه‌نه‌کانی که‌رکوک ئه‌و قه‌یرانه‌ی قوڵترکردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو: ئێمه له ته‌ڤگه‌ری ئازادیی له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی که‌رکوک، خۆمان ئه‌رکدار ده‌که‌ین که له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراتی و به ئیراده‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه تواناکانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ و وه‌ک پێشنیار ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ئه‌ندامانی دووه‌مین کۆنفرانس بۆ چاره‌سه‌ریی:
١- له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتی و به‌جێکردنی، هه‌روه‌ها ته‌وژمدان به هێڵی سێیه‌م له سیاسه‌تی دیموکراتیدا، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێکخستن کردن و خۆبه‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ینه بنه‌مای سه‌ره‌کی تێکۆشانی داهاتوومان.
٢- له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه و به‌ڕێکخستن کردنی، ئامانجمان ئاواکردنی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ری له گوند و شارۆچکه و شاره‌دێ و گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه‌کان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تا ئێستا ده‌ستمان پێنه‌گه‌یشتووه، هه‌روه‌ها به ڕێکخستنکرنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان.
٣- له‌به‌رامبه‌ر بۆشایی هزری و ئایدیۆلۆژیدا په‌ره‌پێدان به‌خه‌باتی په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی و چاندی پێکه‌وه ژیان له هه‌رێمه‌که‌ماندا، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌ندامان پێویسته په‌روه‌ر‌ده ببینن.
٤- له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیبی پێکه‌وه ژیان و پێکه‌وه کارکردنی سیاسی له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێکهاته‌کانی که‌رکوک و ته‌واوی لایه‌نه سیاسی و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان، که‌سایه‌تییه دیموکرات و ده‌نگه ناڕازییه‌کان، خاوه‌نداریه‌تی له پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ین.
٥- له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژییه‌یی که له‌به‌رامبه‌ر ژنان ده‌کرێ له هه‌رێمه‌که‌مان، به‌هه‌موو هێز و توانامانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه و پشتگیری ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژن خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستی پێشه‌نگایه‌تی و خۆبه‌ڕێکخستن کردن.
٦- له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌راوێزخستن و بێ‌کاری و بێهیوایی و کۆچی به‌کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجان له هه‌رێمه‌که‌ماندا، هۆشیارکردنه‌وه و په‌روه‌رده‌کردن و به‌ڕێکخستن کردنیان ده‌که‌ینه ئامانجی سه‌ره‌کی خۆمان.
٧- تێکۆشان ده‌که‌ین له‌پێناو ئاشکراکردنی داهاتی سامانه سروشتییه‌کان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی سامانی نه‌وت و غاز، بۆ ئاوه‌دانکردنی هه‌رێمی که‌رکوک تاکو ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی گه‌له‌که‌ی. هاندانی هاوڵاتیان بۆ زیاتر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گونده‌کانیان و پێشخستنی به‌روبوومی خۆماڵی.
٨- پاراستنی شوێنه‌واره مێژوویی و مه‌زارگه پیرۆزه‌کان و پاراستنی ژینگه‌و سروشتی شاره‌که به وشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ زیادکردنی روبه‌ری سه‌وزایی له پێناو ته‌ندروستییه‌کی باشتر بۆ هاوڵاتیانی شاره‌که.
٩- کارکردن بۆ نه‌هێشتنی کاریگه‌رییه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه له نێوان پێکهاته‌کانی شاره‌که و به هه‌وڵدان له گه‌ڵ لایه‌نی سیاسی و پێکهاته‌کانی تر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتیانه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک.
ر.م