ئەنجامنامەی ھەژدەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كه‌نه‌كه‌)

ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌نه‌كه‌ ئه‌نجامنامه‌ی هه‌ژده‌مین جڤاتی گشتیی كه‌نه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه‌) ئه‌مڕۆ ئه‌نجامنامه‌ی هه‌ژده‌مین جڤاتی گشتیی كه‌نه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ڕۆژانی ٢٦-٢٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨\٤-٦ی گه‌ڵاڕێزان له‌ وه‌ڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو.

ده‌قی ئەنجامنامەی ھەژدەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان:

جڤاتی ١٨ی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە رۆژانی ٢٦-٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨دا بە بەشداریی ئەندام و میوانانی ك.ن.ك، لە ژێر درووشمی «بەئامانجی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆیی» بەڕێوەچوو. لە سەرانسەری ئەوروپا، لە روسیاوە ھەتا ئوسترالیا، ئەندامانی ك ن ک و نوێنەرانی ریکخراوە کوردستانییەکان بەشدار بوون. ھەروەھا لە باشوور و رۆژئاوای کوردستانەوە گەلێک کەسایەتی و پارت و رێکخراو ئامادەی کۆبوونەوەکان بوون و پەیامی خۆیان سەبارەت بە دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆیی لە جڤاتی گشتیدا راگەیاند. تەوەری سەرەکی لە سەرەتای وتووێژەکاندا بە گشتیی بارودۆخی ئێستای کوردستان بوو. لەو چوارچێوەیەدا رووداوەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەریی سیاسەتی جیھانیی لەسەر کوردستان ھاتە بەر باس و وتووێژ. لە لایەکی ترەوە دۆخی رێکخراوەیی ک ن ک ھەڵسەنگێندراو لەو بارەیەوە بڕیاری گرنگ دران.

نوێنەرانی گەلی ئاسوری-سریانی-کلدانی باسی بارودۆخی ئاسوریەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان کرد، سەرنجیان راکێشایە سەر پتەوکردنی ھاوکاریی نێوان کوردان و ئاسوری. ھەروەھا نوێنەرانی پێکھاتەی زەردەشتی، عەلەوی، ئێزدی، یارسانی، فەیلی، بە فراوانی و بە دەنگێکی بڵند بەشداری جڤاتی گشتیی ١٨ بوون و جەختیان لەسەر مافی دیموکراتی و خۆبەڕێوەبەریی کردەوە. ژنان بە فراوانی باسی داخوازییە دیموکراتیکەکانیان لە ھەندێ پارچەی کوردستاندا ھێنایە زمان.

لە کوردستان:

شیکردنەوەکان لەسەر بارودۆخی کوردستان لەسەر بنامای یەکێتی ناوخۆیی کران.بە تایبەتی ھەڵوێستی ھێرشکارانەی تورکیاو ئێران بە وردی دەستنیشان کران.کاریگەریی ئێران لەسەر سیاسەتەکانی حکومەتی عێراق و سوریا و کاریگەریی ئەنجامە خراپەکانی ئەو سیاسەتە لەسەر کوردستان، وەک مەترسیەکی گەورە باسکرا.رەفتار و کردە دوژمناکارییەکانی تورکیاش لە ھەموو روویەکەوە ھاتە بەر باس.تورکیا و ئێران لە باشوور و رۆژاوای کوردستان بە ھاوکاریی یەکتر دژایەتی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان ئەکەن، تاکو بتوانن زۆرترین زیان بە بزاڤی نیشتیمانی و نەتەوەیی کوردستان بگەیەنن.داگیرکاریی تورکیا لە عەفرین و دەورەبەری، ھەروەھا لە نێوان باشوور و رۆژھە تی کوردستان وەک ھەرێمی برادۆست و دەوروبەری، ناوچەی بادینان و شارۆچکەو گوندەکانی ئەو دەڤەرە کە چەندین بنکەو بارەگای ھێزەکانی تورکیای لێکراوەتەوەو دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەکارئەھێنرێن، وەک ھەڕەشەیەکی مەزن دەستنیشان کران.

رووداوەکانی ١٦ی تەموزی ٢٠١٧ کاتێک کە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە ھاوکاریی دەوڵەتانی داگیرکەر ھێرشیان کردە سەر باشووری کوردستان، ئێستا بووە بە کێشەیەکی نەتەوەیی.دوای ئەو ھێرشانە گۆڕانکاریی لە سنووری باشووری کوردستاندا روویاندا.ھێزەکانی عێراق زۆر ناوچەیان داگیر کرد.ئەو رووداوانە ھەر بە تەنیا پرسی باشووری کوردستان نین و نەبوون، بەڵکو کاریگەرییان بەسەر بارودۆخی ھەموو کوردستانەوە ھەیە.بە کورتی ئەتوانین بڵێین داگیرکەران ریفراندۆمیان کردە بیانوو بۆ تێکدانی باشووری کوردستان.ھەروەھا ئەو ھێرش و داگیرکاریانە تورکیا ھاندا کە زیاتر دەستدرێژی بکات و درێژە بەو ھێرشانە بدات.داگیرکردنی عەفرین لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەچوو. واتا ذاگیرکردنی عەفرین بەردەوامیی داگیرکردنی کەرکوک بوو.لە لایەکی ترەوە ئێرانیش ھەنگاوی خۆی ناو بە بەرچاوی ئێمەی کوردان و ھەموو دنیاوە لە ٧ی ئەیلولدا ھێرشی کردە سەر پارتەکانی رۆژھە تی کوردستان لە شاری کۆیە و لە رۆژێکدا ٢٦ شۆڕشگێڕی کوردی کۆمەڵکوژ کرد. ھەر لە ھەمان رؤژدا ٣ شۆڕشگێڕی تری لە سێدارە دا و سیانی تریشی لە سنە شەھید کرد. ئێران بە ھێرشانەی ئەوەی دووبارە کردەوە کە لە کوشتنی کورداندا سنوورکان ناناسێ.

تورکیا و ئێران بە ھەمانھەنگی سیاسەتی ئابڵوقە لەسەر کوردستان پەیڕوە ئەکەن، ئامانجیان تێکشکاندنی دۆزی کوردستانە. تورکیا و ئێران بە پراکتیکی لە ناوخۆی و تشدا ھێرشی تاوانکارانە ئەکەن.گرتن، کوشتن، لە سێدارەدان، تا نکردن، سوتاندن و وێرانکردن، کردەی رۆژانەیانە. تورکیا و ئێران پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆشیان لەگەڵ ئەمەریکاو روسیاو ھاوکارەکانیان دژی کوردان بەکار دێنن.بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدان زیاتر چواردەوری بزافی نیشتیمانی نەتەوەیی کوردستان بەرتەنگ بکەنەوە.حکومەتی تاران و ئەنکەرە بەردەوام فشاری زیاتر ئەخەنە سەر بەغداو شام تاکو زیاتر دەست بخەنە بینەقاقای خەڵکی کوردستان.

لەژێر رۆشنیایی ئەم راستیانەدا، لە لایەکەوە لە کوردستان بەرخۆدانێکی بێوێنە ھەیە.بەلام لە لایەکی ترەوە کێشەو قەیرانەکان قووڵتر بوونەوە.بێگومان

چارەسەرنەکردنی قەیرانەکانی کوردستان بە گشتی ئاستەنگ ئەخەنە بەردەم تێکۆشان لە دژی نەیاران و دەرفەتیان بۆ ئەڕەخسێنێن کە لە ھەر روویەکەوە دەرفەتیان ھەبێت ھێرشەکانیان فراوانتر بکەن.ئەم بارودۆخەش لە جڤاتی گشتیدا ھەڵوەستەی لەسەر کرا.ھەڵسەنگێندراو کەوتە بەر رەخنەو وەک مەترسیەکی مەزن ئەژمار کرا.ھەر لەبەر ئەو ھۆیەش بۆ جڤاتی گشتیی ١٨ی ک ن ک درووشمی"بە ئامانجی گەشەپێدانی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆیی"ھەڵبژێردرا.کە مەبەست لێی بەھێزکردن و باش کردنی بەرەی ناوخۆیە.ھەنگاوی یەکەمینیش بۆ ئەو پرسە گەشەپێدانی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆییە.

لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست:

کوردستان لە ناوجەرگەی رۆژھە تی ناوەڕاستایە.تورکیا و ئێرانیش زۆر نامرۆڤانە بەردەوامن لە سیاسەتی داگیرکاریانەی خۆیان.ھەردوو حکومەتی عێرا ق و سوریا بێ ئیرادەن و بوونە پاشکۆی سیاسەتەکانی ئێران و دژی بەڕێوەبەرێتی رۆژاواو باشوور بەکارئەھێنرێن.و تە عەرەبیەکانی دۆستی ئێران و تورکیاش لەسەر سیاسەتی شۆڤێنی و دواکەوتوویی خۆیان بەردەوامن.سەرەڕای ئەم ھەموو کێشە و ئاڵۆزی و قەیرانانەی دەوڵەتانی داگیرکەریش، خەڵکی کوردستان لە رووی ئامادەیی و بوون و سیاسەتەوە، بزاڤێکی بەھێزی ئەو ناوچەیەیە.لە ئێستادا دەوڵەتە گەورەکانی دنیا لە ناوچەکەدا، حسابێکی زۆر بۆ ئەو دینامیکە کوردستانییە ئەکەن.ھەبوونی ئەو ھێزە جیھانی و نێودەوڵەتییانە، ھەرچەند ئەگەر لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆشیان بێت،لە ئەنجامدا پێویستیان بەو دینامیکە ھەیە.بە شێواز و فۆرمی جۆراوجۆر پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ھێزە کوردستانیەکان رێکئەخەن.ک ن ک داوا لەو ھێزە گەورانە ئەکات کە لە ناوچەکەدان، سیاسەتی خۆیان لەسەر زیانگەیاندن بە بزاڤی نیستمانی و نەتەوەیی و خەڵکی کوردستان لە ھەرێمەکەدا دانەڕێژن و لەو چوارچێوەیەدا سیاسەتێکی روون و پۆزەتیڤ بەڕێوەببەن.بێگومان دانوستانی دۆستانە لەگەڵ دینامیکە کوردستانییەکان بۆ ئەوانیش سودمەند ئەبێت.ھەروەھا پێویستە ھێزە کوردستانیەکانیش لەگەڵ ئەو ھێزە نێودەولەتیانە لە پەیوەندیەکی ھاوسەنگ و ھاوبەرژەوەندیدا بن.

لەسەر ئاستی دنیا:

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەزگایەکی گەورەی نێونەتەوەییە.بەداخەوە ئەم دەزگایە لە ئاست دۆزی خەڵکی کوردستاندا بێدەنگ و بێھەڵوێستە و ئەرکی مرۆڤانەی خۆی لەو بارەیەوە بەجێ ناگەیەنێت.ک ن ک داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەکا کە لە چوارچێوەی نۆرمی دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی، مافی مرۆڤ و ئەخلاقیدا، لەسەر پرسی کوردستان ھەڵوێستە بکەن و گوشار بخەنە سەر دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان تاکو ماف و داخوازیەکانی گەلی کوردستان بسەلمێنن.ک ن ک داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەکا کورسیەکی نوێنەرایەتی بدەن بە خەڵکی کوردستان.ئیدی کاتی ئەوە ھاتووە ئەو داخوازییە بە کردار جێبەجێ بکرێت.

پرسی یەکێتیی نەتەوەیی:

ك ن ك وەک ھەموو جارێک ئەم پرسە لە سەرەوەی رۆژەڤی خۆیدا دائەنێت و لە دۆزی کوردستاندا وەک پرسێکی مان و نەمان حساب ئەکات. بەداخەوە تا ئێستاش پێشکەوتنێکی بەرچاو لەم رووەوە نەھاتۆتە دی.ئەمەش کەموکووڕیەکی گەورەی ھەموو لایەنە کوردستانیەکانە.ک ن ک لە داھاتوودا زیاتر لەسەر ئەم پرسە رائەوەستێ و کاری جدیی بۆ ئەکات.ھەروەھا ك ن ك داوا لە دینامیکە کوردستانیەکان ئەکات لەبەرامبەر یەکتر زمانێکی ئارام و درووستکەر و نیشتمانیانە بەکار بێنن.دەستەواژەی نێگەتیڤ بەرامبەر یەکتر بەکار نەھێنن، چونکە ئەبێتە ھۆکاری لێکدوورکەتنەوە.ک ن ک لە جڤاتی ١٨دا سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە بەشداریی ھێزە کۆمە یەتییەکان لەم پرسەدا زۆر گرنگە.

رێکخستنەوەی ك ن ك:

٢٠١٩ بیستەمین ساڵوەگەڕی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانە. جڤاتی گشتیی ك ن ك لە بیستەمەین ساڵوەگەڕیدا بەڕێوەئەچێت. ك ن ك لە ١٩٩٩وە لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندایە. لەگەڵ ھەموو بێ ئیماکانیەتیی، کەموکووڕی و ھەلەیەکیشدا، ئەوا نزیکەی ٢٠ ساڵە بۆ یەکێتییەکی ناوخۆیی بە ھەموو توانایەوە لە تێکۆشاندایە. ک ن ک بۆ پێکھێنانی یەکێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی، بەرەنجی ئەندامە خۆبەخشەکانی بەردەوام لە کاردایە.ک ن ک دەستکەوتێکە، ک ن ک باخچەیەکە بە رەنجی ھەموو ئەندامەکانی دامەزراوە.ھەربۆیە پێویستە بپارێزرێت.لەسەر بنەمای روانین وداخوازی ھەموو ئەندامانی، پێویستە ک ن ک لە ٢٠ ساڵه‌ی خۆیدا ریفۆرمێکی جدیی بکات. لە رووی پڕۆگرام، فۆرم و سترەکتورەوە پێویستی بە نوێبوونەوەو گۆڕینی ھەمەلایەنە ھەیە.بەو بیروباوەڕەوە ک ن ک ئەتوانێ لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی دۆزی کوردستاندا ھەنگاوی گەورە بنێ. لەو چوارچێوەیەدا ئەبێ لە رووی داڕشتنی بەڵگەی سترایژی نەتەوەییەوە نویکاریی بکات، ھەروەھا لە رووی سیاسی، ئابووری، سەربازی و پەیوەندییەوە بتوانێت بەڵگەی رێپیشاندەر پێشکەش بکات.

چالاکییە بڕیار لەسەردراوەکان:

ك ن ك وەکو ھەموو ساڵێك بەردەوام ئەبێت و کارو خەباتی و پلانسازیی خۆی جێبەجێ ئەکات.لە مەودای ساڵی ٢٠١٩دا کۆمیتەی ھاوبەشی دیپلۆماسیی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانیەکان ئەکتیڤتر ئەکات و دیپلۆماسییەکی بەھێزتر بەڕێوە ئەبات.لە ھەموو پارچەکانی کوردستانەوە شاندی جۆراو جۆر بانگھێشت ئەکرێن و لە ولاتە جۆراوجۆرەکان کۆبوونەوەو چاوپێکەوتنیان بۆ رێکئەخرێت.

ك ن ك بۆ رزگارکردنی عەفرین تێکۆشانی بەھێز ئەکات.ھەروەھا سەبارەت بە داگیرکاریی دەولەتی تورکیا لە باشووری کوردستان، ك ن ك خەباتێکی بەھێزتر بەڕێوە ئەبات.لەسەر پرسی ژن، پێکھاتەو باوەڕە جیاوازەکانی کوردستان، لە رووی سیاسی، دیموکراتیزەکردن و پرسەکانی کۆمەڵگە ھەوڵ و تێکۆشانی خۆی چڕتر ئەکاتەوە.بۆ پاراستن و خاوەندارێتی لە پێکھاتە ئیتنیەکانی کوردستان وەک ئاسوری و عەرەب و ئەوانی تر، درێژە بە کارو خەبات ئەدات.

ك ن ك گرنگییەکی تایبەت بە دەزگاو رێکخراوە جیھانییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنسەی ئەوروپا، پەرلەمان ئەوروپاو دەزگا ھاوشێوەکان ئەدات و بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە گەڵیاندا لە پەیوەندیدا ئەبێت.کۆنفرانسی نێونەتەوەیی تایبەت بە پرسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپاو و تانی جۆراو جۆر رێکئەخات.، بە تایبەتیش لەسەر دۆخی رۆژاوا و پرسەکانی ئەو پارچەیە، ھەتاکو سیستەمی رۆژاوا بە رەسمی بناسرێت، کۆنفرانس و سیمیناری تایبەت بەڕێوەئەبات.

ك ن ك لە بیست ساڵەی دەستگیرکردنی سەرۆکی کەجەکە، بەڕیز عەبدو ئۆجەلان، کۆڕو سیمینار و چالاکی ھەمەچەشنە رێکئەخات.سەرەتا بە بەشداریی و ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوەیی و نیشتیمانی، دوای ئەوەش بە بەشداری و ئامادەبوونی ناودارانی جیھانی.

s.m