ئەنجامی کۆنگرەی یەکێتی ئەمڕۆ بڵاو دەکرێتەوە
دوێنی لە سێەم ڕۆژی کۆنگرەی یەکێتی هەڵبژاردن بۆ ١١٨ ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی نیشتمانی کوردستان کرا، وابڕیاری ئەمڕۆ ئەنجامەکەی بڵاو بکرێتەوە.
دوێنی لە سێەم ڕۆژی کۆنگرەی یەکێتی هەڵبژاردن بۆ ١١٨ ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی نیشتمانی کوردستان کرا، وابڕیاری ئەمڕۆ ئەنجامەکەی بڵاو بکرێتەوە.
لە دوای سێ ڕۆژ لە گفتوگۆ و کۆ بوونەوە دوێنی ئێوارە کۆ نگرەی چوارەمی یەكێتی نێشتیمانی کوردستان کۆتای پێهات، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی مەلا یاسین وتەبێژی کۆنگرە ڕایگەیاند، سبەی ئەنجامی هەلبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی بڵاو دەکەنەوە.
لە ڕۆژی یەکەمی لە دوای وتاری کردنەوەی کۆنگرە لەلاین کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و وتارە سیاسی خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکان، ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نێشتمانی کوردستان دەست نێشانکرا کە پێشی دەگوترێت ئەنجوومەنی دانایان، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە دیاری کرا،. ئەندامانی مەکتەب سیاسی پێشوتر بوونە ئەندام تێدا ئەوانیش پیک دەێت لە هەر یەکە لە حاکم قادر حەمە جان، شیخ جعفەر مستەفا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمد، دلێری سەید مەجید، ئەرسەلان بایز، عومەر فەتاح و مەلا بەختیار.
لە ڕۆژی دوومی کۆنگرە جارێكی تر پەێرەوی ناوخۆ خوێندرایەوە گۆڕانکاری تێدا کرا بە زۆرینە دەنگ کرایە وەک پەێرەوی ناوخۆی یەکێتی قەبووڵ کرا، دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی ئەنجوومەنی سەرکرادەیەتی مافی ئەوەی هەیە ورد بینی بکات، گۆڕانکاری لە پەێرەوەی ناوخۆ بکات.
لە ڕۆژی سێەمی کۆنگرە هەڵبژاردن بۆ ١١٨ ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی کرا لە کۆی ٤٠٠ کاندید بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی تەنها ١١٨ کەس هەڵبژێردرا، بە پێی پەێڕەوەی ناوخۆی یەکێتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پێک دەێت لە ١٢١ کەس بەڵام لەبەر ئەوەی هەریەکە لە بەرهەم ساڵح ، ڕیواز فایەق و قوبات تاڵەبانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق پۆستی سیدیان بەدەستەوەیە ڕاستەخۆ کرانە ئەندامی سەرکرادەیتی یەکێتی لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە.
هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی بە چاودێری دوو دادوەری دادگای سلێمانی بەرێوەچوو، لەدوای دەنگدانەکە و کۆتای هاتنی کۆنگرە، مەلا یاسین وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کۆتای هاتنی کۆنگرە بەسەرکەتووی ڕاگیاند و وتی: ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەکردایەتی ئەمرۆ سێ شەممە بڵاو دەکرێتەوە.
ڕ..ح