ئەو ئێسقانانەی لە ناوچەی کەربوران دۆزرانەوە رەوانەی ئەستەنبول کران

ئەو ئێسقانانەی لە ناوچەی کەربورانی سەر بە مێردین دۆزرانەوە، بە مەبەستی پشکنینی DNA رەوانەی ئەستەنبول کران.

لە ناو ئەشکەوتێکدا لە گوندی ئاکیولی ناوچەی کەربۆران لە شاری مێردین ئێسقانی دەیان کەس دۆزرانەوە. ئەو ئێسقانانە کە لە لایەن خەڵکی گوندەکەوە دۆزراونەتەوە، گومان دەکرێت ئێسقانی ئەو کوردانە بێت کە لە ساڵەکانی ٩٠ دا لە لایەن ژیتەمەوە رفێندرابوون و رەشەکوژ کرابوون.

بە هۆی ئەوەی گومانیان هەیە، خانەوادەی ئەو کەسانەی لە ساڵەکانی ١٩٩٠ دا لە لایەن ژیتەمەوە رفێندراون و رەشەکوژ کراون، لە داواکاری گشتی کەربوران، سکاڵایان تۆمار کرد. دوای سکاڵاکە، پارێزەر و ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ-لقی مێردین لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان چوون بۆ ئەشکەوتەکە. بە مەبەستی پشکینین، ئێسقانەکان رەوانە دادوەری پزیشکی ئەستەبوڵ کراون.

لەم بارەیەوە ئەردال کوزو پارێزەر وتی، بڕیار دراوە پشکینی DNA بۆ ئێسقانەکان ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوای تێستی DNAی ئەو کەسانەمان کردووە کە لە ساڵەکانی ٩٠ دا رەشەکوژ کراون.

ز.ش