ئەکادیمی و زانا ئەوروپییەکان: کۆتایی بە داگیرکاریی ڕۆژئاوا بهێنن

ئەنجامەکانی ئەو کەمپنیەی لە ئەڵمانیا، بریتانیا و سویسرا کە ١٥٠ کەسی زانا و ئەکادیمیسیەن بەشداری بوون، لە بەرلین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرا کرا. ئەکادیمیسییەنەکان لەدژی داگیرکاریی، داواکارییەکانی خۆیان لە چوار خاڵدا ڕاگەیاند.

یەکێتی ئەکادیمیسییەنەکانی کورد (کورد- ئاکاد) لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی تورک لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە بۆ سەر رۆژئاوا، دەستیان بە کەمپینێکی ئیمزاکۆکردنەوە کردبوو. کەمپینی ئیمزاکۆکردنەوەکە بە ناونیشان 'لە رۆژئاوا لەدژی شەڕ' لە ئەڵمانیا، بریتانیا و سویسرا ١٥٠ کەس ئیمزایان کردبوو.

لەناو ئەو کەسانەی کەمپینەکەیان ئیمزاکردبوو لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، لە زانکۆی واگەنینگەن پرۆفیسۆر د. جۆست جۆنگەردەن، لە زانکۆی میونشن پرۆفیسۆر د. میشائیل مەینە، لە زانکۆی کاردیف د. بەهمەن ڕۆستەمی تەبار و چەنین کەسایەتی زانای ناسراوی ئەوروپا بەشداریان کردبوو.

ئەنجامەکانی کەمپینەکە کە ئەکادیمیی و زانایانی ئەوروپا پشتگیرییەکی گەورەیان کرد، لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرا. کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەڕیوەچوو، هاوسەرۆکی یەکێتی ئەکادیمیسیەنە کوردەکان (کورد ئاکاد)ی ئەلمانیان دەرسم داگدەفیرەن،  لەو کەسانەی ئیمزایان کرد، سەرۆکی لێژنەی وڵاتانی تورکیای یەکێتی ئەوروپا (EUTCC) پرۆفیسۆر کاریانە واسترهەیم و پەرلەمانتاری پارتی چەپی فیدراڵ گۆکای ئاکبولوت ئامادە بوون.

لەدژی داگیرکەریی، جیهانی زانست چوار داواکاریی پێشنیار کرد

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە ڕاگەیاندرا کە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕێگەی لەبەردەم قەیرانی مرۆیی کردوەتەوە، خەڵکی ناوچەکە دەکوژرێن و لە شوێن و مالی خۆاین هەڵدەکەندرێن و ئاوارە دەبن. ئاکادیمیسیەن و زانایان پشتگیری کەمپینەکە ڕایانگەیاند کە دەبێت دەستبەجێ کۆتایی بە دۆخی مرۆیی ڕۆژئاوای کوردستان بهێنرێت، داواکاریی خۆیان لەژێر ئەو چوار ناونیشانە ڕاگەیاند: "دەبێت دەستبەجێ داگیرکەریی سەربازی بوەستێندرێت، باکوری سوریا بکرێتە ناوچەی دژەفڕین، لە تورکیاوە ناردنی چەک بوەستێندرێت و پەیمانی کۆچبەران هەلبوەشێندرێتەوە".

هاوسەرۆکی کورد ئاکاد-ی ئەلمانیا دەرسم داگدەفیرەن لە کۆبوونەوەکە قسەی کرد، لەبارەی کەمپینەکە زانیاری دا و وتی: "پێوستە پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا تەنیا لە چوارچێوەی کەمپینێکدا سنووردار نەکرێت. ئێمە هەم داگیرکاریی ڕۆژئاوا و هەم سیستمی کۆنفیدرالی دیموکراتیک پشتیوانی دەکەین. داگیرکاریی بە واتای پێشێلکرنی یاسای نێونەتەوەیی و بە تایبەتیش دەبێت مافناس ناڕەزایی دەرببڕن".

سەرۆکی EUTCC پرۆفیسۆر کاریانە وەسترهەیم ڕایگەیاند، کەسانی زانا و ئەکادیمیسیەن پێویستە لەبارەی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی پرسی کورد، ڕۆڵێکی ئاشتییانە بگێڕن و تیشکی خستەسەر ئەوە کە دەبێت لە ناوچەکە چارەسەری سیاسی دەستپێبکات.

ئەندامی ئەنجومەنی فیدرال گۆکای ئاکبولوت ڕایگەیاند دەستبەجێ کۆتایی بە داگیرکاریی لە ڕۆژئاوا بیت و دەبێت پەیمانی کۆچبەران لەنێوان ئەوروپا و تورکیا هەورەها کاری هاوبەشی وەکو هاوکاری ئاسایشی لەنێوان تورکیا و ئەڵمانیا کۆتاییان پێ بێت.