بەها ئەعرەجی جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە دیدارێكی كەناڵی (الشرقیە)دا وتی: "خودی مەسعود بارزانی لە دوارۆژەكانی راگەیاندنی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێى عێراق كردووە و پێی راگەیاندووە، ئەگەر كابینەكەی وەزیری یەكێتیی تێدابێت، پارتی دیموكراتی كوردستان (پەدەکە) دەكشێتەوە و بەشداریی حكومەت ناكات.
لەو بارەیەوە شوان داودی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەسەر لیستی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵێ فورات (ANF)ی راگەیاندر"من خۆم تا چەند رۆژێك چاوەڕێی ئەوەبووم جەنابی بارزانی ئەو لێدوانەی ئەعرەجی رەتبكاتەوە، چونكە بڕوام نەدەهات بارزانی بۆ ئەو ئاستە دابەزێت و داوایەكی لەوجۆرە لە عەبدولمەهدی بكات. بەداخەوە چاوەڕوانییەكەم بێهودەبوو. لە بێدەنگیی بارزانی و پارتی بەرامبەر بەو لێدوانە، واتا ئەعرەجی راستی كردووە، بەمەش ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە سیاسەتی كوردی دابەزیوەتە ئاستێكی مەترسیدار."
ر.م