باشاران:ئەم دەسەڵاتە هیچ رەوایەتییەکی نەماوە
ئایشە ئاجار باشاران ئەندام پەرلەمانی هەدەپە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری دووبارە دەستگیرکردنی عوسمان کاڤالا و وتی:"ئەم دەسەڵاتە رەوایەتی گشتی و دیمۆکراسی لەدەستداوە."
ئایشە ئاجار باشاران ئەندام پەرلەمانی هەدەپە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری دووبارە دەستگیرکردنی عوسمان کاڤالا و وتی:"ئەم دەسەڵاتە رەوایەتی گشتی و دیمۆکراسی لەدەستداوە."
ئایشە ئاجار باشاران ئەندام پەرلەمانی هەدەپە کە هاوکات وتەبێژی لیژنەی یاسا و مافی مرۆڤی هەدەپەیە، لە بارەی بڕیاری ئازادکردن و دووبارە دەستگیرکردنەوەی عوسمان کاڤالای کارساز، لێدوانێکی بڵاو کردەوە.
باشاران لە لێدوانەکەدا رایگەیاند، ئەوان دەزانن ئەم دەسەڵاتە دادوەرییە کە پڕە لە رق و کینە، پێشتریش بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەتین دەمیرتاشی دابوو، بەڵام دواتر دووبارە بڕیاری زیندانی بەسەردا سەپاند.
باشاران وتی:"ئەم دەسەڵاتە لە دژی کورد و هەموو لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە هەوڵی تۆڵەسەندنەوەدایە و کۆتایی بەو رق و کینەیە ناهێنێت. ئەم دەسەڵاتە رەوایەتی گشتی و دیمۆکراسی خۆی لەدەست داوە. بڕیاری دووبارە دەستگیرکردنەوەی عوسمان کاڤالا، ناچارمان دەکات کە هەموو هێزە دیمۆکرات و ئاشتیخوازەکان، تێکۆشانیان بکەن بە یەک."
ز.ش