باشاک: پێشێلکردنی مافەکان مرۆڤ لە ئاستی ئەشکەنجەدایە

کنیاس باشاک بەرپرس لە لقی وانی TUHAY-DER ڕایگەیاند، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا لە گۆشگیری دەرچووە و لە ئاستی ئەشکەنجەدایە.

کنیاس باشاک بەرپرس لە لقی وانی کۆمەڵەی پشتگیری و هاوکاری خانەوادەی زیندانیان و سزادراوان باسی ئەوەی کرد، لە زیندانەکانی وان لە سەر ئاستێکی باڵا مافەکانی مرۆڤ پێشێلدەکرێن.

لە زیندانەکانی وان پشکنین بە رووتی، دەرماننەکردنی زیندانیان و دەستبەسەرداگرتنی کتێب، گۆڤار و ڕۆژنامەکان زیادیکردووە و مافی زیندانیان پێشێلدەکرێت.

زیندانیەک کە پێشتر لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕادەگیرا لە لایەن ١٠ پاسەوانی زیندانەوە ئەشکەنجەدرا و ژمارەیەکی زۆر زیندانی بە هۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون کەچی دەرمان ناکرێن. کنیاس باشاک بەرپرس لە لقی وانی کۆمەڵەی پشتگیری و هاوکاری خانەوادەی زیندانیان و سزادراوان ڕایگەیاند، کاتێک دەوڵەت و دەسەلاتداری یەکیان گرت زوڵمێکی زۆر لە شارە کوردیەکان بە ناوی دۆخی نائاسایی و گۆشەگیری دەستیپێکرد.

باشاک وتیشی، "پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکان گۆشەگیری تێپەڕاندووە، گەیشتووەتە ئاستی ئەشکەنجە. هەڤاڵانی زیندان بە هۆی خواردنی خراب ژەهراوی دەبن، مەترسی مردنی لێدەکەوێتەوە بەلام دەرمان ناکرێن. لەگەڵ ئەوەی ڕاپۆرتی پزیشکی زیندانیان بوونیان هەیە، بەڵام دەرمان ناکرێن. ئەم دەوڵەتە کوێر، لاڵ و کەڕ بووە."

باشاک ئاماژەی بەوەدا، "ئەم ئەشکەنجە کە پشت بە گۆشەگیری دەبەستێت پێویستە هەڵبگیرێت. پێویستە ئەو هەڤاڵانەی کە نەخۆشن بە زودترین کات ئازاد بکرێن. بە تایبەتی فشاری سەر هەڤاڵانی ژن زیادیکردووە. لە ماوەی ٣ ساڵی رابردوودا ٣٠ هەزار کەس دەستگیرکراون. لەو ٣٠ هەزار کەسە ٨ هەزار کەس سزادراون. ئەوانەی تریش بە شەرتی کۆنتڕۆڵ ئازادکراون. بەڵام دەرەوە بۆ ئەوانیش وەک زیندانێکە."

لە ڕاستیدا زیاتر لە یەک ملیۆنن

باشاک ڕایگەیاند، نزیکەی ٢٩٠ هەزار کەس سزادراون، بەڵام لە دەرەوە نزیکەی یەک ملیۆن کەس هەن کە بە شەرتی کۆنتڕۆڵ ئازادکراون. کاتێک بە شەرتی کۆنتڕۆڵ ئازادکرای، ئیدی ناتوانی لە ماڵەوە بێیتە دەرەوە، ناتوانی کار بکەی، ئەوەش هەر وەک زیندانیکردنە، لە ئێستادا نزیکەی ملیۆنەک کەس لەم دۆخەدان."

ف.ق