پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) بانگی گه‌لان، هه‌ژاران، ڕه‌نجده‌ران، ژن و گه‌نجانی كرد بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بده‌ن. هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی شیشلی مووتلوو ئۆزتورك بانگی له هه‌موو كه‌س كرد ده‌نگی خۆیان نه‌ده‌نه ئاكه‌په-ده‌سه‌په (AKP-DSP)، به‌ڵكوو ده‌نگ بده‌نه هێزه دیموكراتیخوازه‌كان.
وان
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی بێگر-ی وان به جۆشوخرۆشه‌وه به‌رده‌وامه. هاوشاره‌دار له‌یلا باكان و یڵماز شالان ڕایانگه‌یاند، به‌دڵنیاییه‌وه له بێگر سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. هه‌روه‌ها كاندیده‌كان ڕایانگه‌یاند، هه‌ده‌په له جاران زیاتر ده‌نگ به‌ده‌ستدێنێت.
چه‌ولیك
كاندیده‌كانی هه‌ده‌په بۆ هاوشاره‌داری چه‌ولیك سه‌نه‌م چاكاس و هشیار ئۆزسۆی به‌رده‌وامن له خه‌باتی هه‌ڵبژاردن. سه‌نه‌م چاكاس بانگی له گه‌ل كرد بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بده‌ن. گوتیشی، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.
ئامه‌د
هه‌ده‌په به‌هۆی باران بارینه‌وه دوایین میتینگی له مه‌یدانی ئیستاسیۆنی شاری ئامه‌د به‌تاڵ كرده‌وه. به‌ڵام كاروانی سه‌دان ئۆتۆمبێلیی هه‌ده‌په به نێو شاردا گه‌ڕا.
سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، محه‌مه‌د ئارسلان هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په)، هاوگوته‌بێژی كۆنگره‌ی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌كه) گوڵستان كلچ، كاندیده‌كانی هه‌ده‌په بۆ هاوشاره‌دارییه‌كانی ئامه‌د به‌شداریان كرد.
مه‌ڵه‌تی
كاندیده‌كانی هه‌ده‌په بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌وره و ناوچه‌كانی به‌رده‌وامن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و گه‌ل به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه. ڕێكخستنی هه‌ده‌په و كاندیده‌كان سه‌ردانی گه‌ڕه‌كه‌كانی باشهارك و پاشاكۆشكو-یان كرد له ناوچه‌ی به‌ته‌لغازی. ماڵ به ماڵ و دوكان به دوكان گه‌ڕان و په‌یامی هه‌ده‌په‌یان گه‌یاند. ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه به ده‌نگێك ڕه‌نگه گۆڕانكاری به‌رچاو بێته ئاراوه.
s.m