بانگەوازێك له‌ بادینانه‌وه‌؛ ده‌بێ بنكه‌ هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی توركیا ده‌ربكرێن

ده‌یان چالاكی سنووری بادینان بانگه‌وازێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و داوای دەرکردنی بنكه‌ سەربازی و سیخووڕییەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن لەسەر خاکی کوردستان، داواش دەکەن سنوورێک بۆ هێزە ئەمنییەکانی دهۆک دابنرێت.

ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) ده‌یان چالاک و کەسایەتیی سنووری بادینان، بانگه‌وازێكیان ئاراستەی هەریەکە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - (کەنەکە)، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هەموو هێز و ڕێکخراوە کوردی و کوردستانییەکان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئەورووپا و هەموو ئازادیخواز و دیموکراسیخوازانی کورد و کوردستان کرد.

«چه‌كدار و ئه‌ندامانی میتی تورك به‌ گوله‌ وه‌ڵامی گه‌لیان دایه‌وه‌»

لە بانگه‌وازه‌كه‌دا هاتووە: «لە بەرامبەر شەهیدبوونی ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی باشوری کوردستان و بەتایبەت خەڵکی ناوچەی شیلادزێ بە بۆمبی فڕۆکەکانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر، خەڵکی مەدەنی شیلادزێ و دەوروبەری ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەم ڕێپێوانێکی ناڕەزاییانەیان لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا ئەنجامدا و داوای دەرکردنی بارەگاکانی سوپای تورکیان کرد لە خاکی کوردستان، بنەماڵەی شەهیدان و هەموو خەڵک لە بەرامبەر بارەگایەکی ‌هێزە داگیرکەرەکان گردبوونەوە، بەڵام چەکدار و میتەکانی تورک بە گوللـە وەڵامی خەڵکیان دایەوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان شەهیدبوو و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا خەڵک چوونە سەر بارەگاکە و ئاگریان تێبەردا.»

حكوومه‌تی هه‌رێم پاساوی بێ واتا بۆ ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دێنێته‌وه‌

ئه‌و چالاكانه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان ئاماژەیان بۆ دژایەتیی حکوومەتی هەرێم بۆ ڕاپەڕینەکەی خەڵکی شیلادزێ کردووە و نووسیویانە: «بەداخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆپیشاندەرانی نەکرد و دوای ئەو ڕووداوەش، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڕەشەی تووندی لە خۆپیشاندەران کرد و پاساوی بێواتای بۆ هێرشەکانی ڕژێمی ئەردۆغان هێنایەوە.»

«ژیانی خه‌ڵكی بادینان له‌ مه‌ترسیدایه‌»

لە بەشێکی دیکەی بانگه‌وازه‌كه‌دا، باس هەڵمەتی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی سنووری بادینان کراوە و تیایدا هاتووە: «دامودەزگاکانی دەسەڵاتیش لە دهۆک بەزوویی کەوتنە گیانی چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان لە سەرانسەری بادینان و دەستبەسەرکرد و دەرگای دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان داخست، ئێستا ژیانی خەڵکی بادینان و بەتایبەت چالاکوانان لەبەر دەزگا ئەمنییەکان و دەزگا سیخوڕییەکانی تورکیا لە ناوچەکە، لە مەترسیدایە.»

له‌ درێژه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌دا ٣ داواكاری خراونه‌ڕوو و ده‌ستنیشان كراوه‌ كه‌ داواکاریی خەڵکی ناوچەکە ڕەوا و قانوونین و ئەمە بەتەواویی داواکاریی هەموو خەڵکی کوردستانە.

داواكارییه‌كان

١. ڕژێم و دەوڵەتی تورک تاوانبار بکەن و بنکە سەربازی و سیخووڕییەکانیان لە خاکی کوردستان دەربکەن.

٢. هەموو چالاکان و ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی بادینان ئازادبکرێن و سنوورێک بۆ دامودەزگه‌ ئەمنییەکان دابنرێت.

٣. ڕۆژنامەنووس و دەزگه‌كانی ڕاگەیاندن بەئازادانە به‌رده‌وامی به‌ کارەکانی خۆیان بده‌ن.

ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌یان كردووه‌ بریتین له‌:

١-بێستون بەرواری

٢-بەهزاد سلێڤانەیی

٣-هندرین ئامێدی

٤-بەهزاد پیرموسا

٥-مەهدی گلعت

٦-سیامەند هاریکی

٧-بەنگین سلێڤانەیی

٨-نیشان بامەرنی

٩-حاجی ناسر - روژنامەڤان

١٠-ئاسوس هەردی - روژنامەڤان و نڤیسەر

١١-حسێن بازیرکی - چالاکڤان

١٢-ئەمین یونس - نڤیسکار

١٣-ژین ێ‌کگول حاجو - چالاکڤان

١٤- سید ئەکرەم خالد - چالاکڤان

١٥- نادیا گەلۆ

١٦- مەکی ئامێدی

١٧- نزار پیرو

١٨- سێڤێ نهێلی

١٩- اسماعیل گوهەرزی

٢٠- قەهرەمان بامەرنی

٢١- چیا بێلیزانی

٢٢- لەزگین نێروەیی

٢٣- هەوار هاریکی

٢٤- رزگار عەونی محەمەد

٢٥- غەریب بامەرنی

٢٦- مهندس کاوە تاهر

٢٧- کامەران گولپی - چالاکڤان

٢٨- د.محەمەد کیانی

٢٩-بێکەس بەرواری

٣٠-چالاک ممد عبدالرحمن - روژنامەڤان

٣١- ئاکو محەمەد سابر - نڤیسکار

٣٢- ردوان گولی - نڤیسکار

٣٣- حاجی رێکانی - چالاکێ سیاسی

٣٤- جەلال چوارتایی - روژنامەڤان و نڤیسکار

٣٥-عزت جمال عەلی

٣٦-فایز فەیسەل - چالاکڤان

٣٧-هێلین چیا - چالاکڤان

٣٨-عبداللە عەلی - چالاکڤان

٣٩-ئەمیر گوران - روژنامەڤان

٤٠- روناک احمد - چالاکڤانا ژن

٤١-تارا حسێن پەیڤدارا تەڤگەرا ئازادی

٤٢-محسین ئەدیب نوسەر و ئەکادیمیست

٤٣-هیوا قادر نووسەر

٤٤-غازی خالد ماموستا و پەروەردەکار

٤٥-رەزوان فارس ئاکرەیی چالاکڤان

٤٦-ئەحمەد کەریم عارف نووسەر

٤٧-هێمن بابان هونەرمەند

٤٨-سەیران توفیق چالاکڤانا ژنان

٤٩-کامران عەلی چالاکڤان

٥٠-گوڤەند  عمر روژنامەڤان

٥١-نیشان ئامێدی

٥٢-لەزگین رەشید

s.m