بایک: دەبێت نەورۆزى ئەمساڵ ببێتە نەورۆزی هەڵوێست لە دژی دەوڵەتى تورک – ١ -

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەشی دووەمی "بەرنامەى تایبەت"ی ستێرک تیڤی دا شیکاریی بۆ نەورۆزی ٢٠٢٠ و سیاسەتە چەپەڵەکانی دەوڵەتى تورک لە کوردستان کرد.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە بەشی دووەمی "بەرنامەى تایبەت"ی ستێرک تیڤی دا شیکاریی بۆ نەورۆزی ٢٠٢٠ و سیاسەتە چەپەڵەکانی دەوڵەتى تورک لە کوردستان کرد.

 - ئادار مانگی راپەڕینە، پیرۆزباییەکانى ٨ی ئادار هەبوون، لەلایەکى تریشەوە لە ئاداردا کۆمەڵکوژی هەیە. ١٢ی ئادار کۆمەڵکوژیی قامیشلۆ هەیە، ١٦ی ئاداری ١٩٧٦ لە بەیازت گەنجانی چەپی شۆڕشگێڕی زانکۆەکان کۆمەڵکوژکران، لە ١٩٨٨دا گەورەترین کۆمەڵکوژی لە هەڵەبجە ئەنجامدرا. وەکو دیالکتیکی تێکۆشانی راپەڕێن و کۆمەڵکوژییەکانە. بزووتنەوەکەتان لە نەورۆزدا بناغەى پەکەکەی داڕشت و هەفتەى قارەمانیى خوڵقاند، ئێوە دەتانەوێت بۆ ئەو رۆژە گرنگانە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا چی بڵێن؟

بایک: ئەو هەموو کۆمەڵکوژییانە لە مانگی ئاداردا ئەنجامی سیاسەتی دژ بە کورد و هێزە دیموکراسییەکانە. تاوەکو لە تورکیا، ئێران، سوریا، عێراق ور ۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشەکى کورد و دیموکراسی هەبێت ئەو کێشانە چارەسەر نابن و ئەو کوڵکوژیانە بەردەوامییان دەبێت. دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت. ئەگەر نەیانەوێت ئەو کومەڵکوژییانە رووبدەن دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کورد و دیموکراسی گەشە بە تێکۆشان بدرێت. ئەو کاتە رێگری لە کۆمەڵکوژییەکان دەکرێت. بەم بۆنەیەوە بەرێزەوە یادی هەموو شەهیدانى ئەو کۆمەڵکوژییانە بەرز رادەگرم. ئەوانە شەهیدانی دیموکرسی و ئازادین، شەهیدانى گەلانن. تەنها شەهیدی رێکخستنێک یان گەلێک نین. ئەوانە شەهیدانى مرۆڤایەتین. لە مانگی ئاداردا هەم راپەڕینى گەورە هەیە و هەمیش شەهادەتى گەورە هەیە. لە ئاداردا ژمارەیەک زۆر رۆژی گرنگ هەیە. یەکێک لەو رۆژانە ٨ی ئادارە، گەرچی ٨ی ئادار تێپەڕیوە، بەڵام ٨ی ئادار تەنها رۆژێک نییە. پەکەکە وەک رۆژێک بە تەنها سەیری ناکات. هەموو رۆژەکانى ساڵ بە ٨ی ئادار دەزانێت. بەو بۆنەیەوە من رۆژی ژنان لە هەموو ژنانی کوردستان، تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  جیهان پیرۆز دەکەم.

رێبەر ئاپۆ ئازادیى گەلانى لە ئازادیی ژناندا دەبینی. ئازادیی ژن، پیاو و کۆمەڵگەى لە ئازادیی ژناندا دەبینی. بۆ ژنان ئایدۆلۆژیای ئازادیى گەشکرد. ژنان چۆن خۆیان بە رێکخستن بکەن و چۆن تێبکۆشن، سیستم و شێوازەکەى بونیاتنا و دایە دەستی ژنانی کورد و ژنانی جیهان. پێشتر ژنان لە دژی دەسەڵاتی پیاوان و دەوڵەتەکان ناڕەزایەتییان هەبوو، بەڵام ئایدۆلۆژیای ئەوەى کە چۆن خۆیان بە رێکخستن بکەن و تێبکۆشن نەیانبوو. رێبەر ئاپۆ بناغەى سیستمی تێکۆشانی بونیاتنا. لە سەر ئەو بنەمایە ژنانی کورد دەستیان بە تێکۆشان کرد. ٨ی ئادار ئەو رۆژە نییە، کە ژنان یارمەتیى یەکتر بدەن و هەندێک دەرفەتى هاوبەش بۆ یەکتر بڕەخسێنن، هەڵبەت پێشتر وابوو، بەڵام ئێستا وا نییە. بەو فەلسەفە و سیستمەى کە رێبەر ئاپۆ بۆ ژنانی خوڵقاند، ژن ئیدی جیهان و دونیا دەگۆڕێت و لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشانی ژنان بەهێز دەبێت. دەسەڵاتی پیاوان بەسەر دەوڵەت و  دەسەڵاتەوە دەهەژێنێت. لەبەر ئەوەش لە ژیاندا گۆڕانکاریی گەورە پێشدەکەون. ژنانی کورد پێشەنگایەتیى ئەوە دەکەن. هەم ژنانی کورد دەناسێنێت و هەمیش کێشە و تێکۆشانی کوردی پێدەناسرێت. لەبەر ئەوەش ژنانی دونیا روو لە ژنانی کورد دەکەن و لە ژنانی کوردەوە هێز وەردەگرن. دەبێت بە باشی لە رەنجی رێبەر ئاپۆ بۆ ژنانی کورد و ژنانی جیهانیش تێگەیشتن دروست بێت. چەند تێبگەین و تێگەیشتن دروست بێت، ئەوەندە ژنان بەهێز دەبەن، پیاوان بەهێز دەبن و کۆمەڵگە بەهێز دەبێت، مرۆڤایەتى دەتوانێت سیستمی کۆیلایەتى لە رەگەوە هەڵکەنێت و بە ئامانجی خۆی بگات.

ئێستا مانگی ئادار بۆ حیزبەکەمان و گەلەکەمان زۆر گرنگە. کورد جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات، بەڵام ئەو جەژنە تەنها هی کورد نییە. ئەوە جەژنی گەلانە، جەژنی گەلانى بندەستە. نەورۆز لە دژی زوڵم و نادادپەروەرییە. نەورۆز لە دژی کۆیلەیەتییە، بەرخودانە بۆ ئازادی، سەرهەڵدانە، هاوکارییە. ئەوە ماناکانى ئەو جەژنەن. هەموو شۆڕش و هێزە دیموکراسییەکان بە رۆحی نەورۆز و لە دژی فاشیزم و دەسەڵات تێدەکۆشن. ئەوەش بە یەکێتیى گەلان و بە هاوپەیمانى بەدی دێت. پەکەکەش لە رۆژێکى نەورۆزدا دروستبوو. لەسەر رۆحی نەورۆز دامەزرا. رۆحی نەورۆز بوو بە رۆحی پەکەکە. لە رۆحی نەورۆزدا بەرخودان، سەرهەڵدان و یەکێتی بناغەن. مرۆڤ سەیری مێژووی پەکەکە بکات بکات، ئەوەى بۆ دەردەکەوێت کە مێژووی کەکەکە لەسەر ئەو بنەمایە خۆی بەهێزکردووە. پەکەکە رۆژانی نەورۆز بۆ خۆی وەک کۆنگرەى نەتەوەیى دەبینێت. گەلی کورد لەو کۆنگرەیەدا، هەستەکانی، داواکانی و ئامانجەکانى خۆی دەخاتەڕوو. ئەوەى لە نەورۆزدا دەبنە ئامانج، لەو ساڵەشدا دەبنە ئامانجی تێکۆشان. هەم بۆ گەلی کورد و هەمو بۆ پەکەکە بەو شێوەیەیە. داواکانى گەلی کورد لە نەورۆزدا بۆ خۆی دەکاتە بنەما و لەسەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشێت. نەرۆز هەم بۆ گەلەکەمان  هەم بۆ گەلانی بندەست سەرەتای ساڵە. لە سەرەتای ساڵدا مرۆڤ، کۆمەڵگە و سروشت خۆیان نوێ دەکەنەوە. هەڵە و کەموکورییەکانى خۆیان چاک دەکەن، خۆیان پاک دەکەنەوە تاوەکو لەو ساڵەدا بتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن. بۆ ئێمەش و بۆ گەلەکەشمان نەورۆز ئەو واتانەى هەیە. تاوەکو ئێستاش لەسەر ئەو بنەمایە بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان بەرێوەدەچێت. لە نەورۆزدا چەندین سەرهەڵدان و بەرخودان هەیە. ئەو سەرهەڵدانانە لە کۆمەڵگەى کورد دا گۆڕانکارییى گەورەیان دروستکردووە. کۆمەڵگەیەکى نوێ و کەسایەتییەکى نوێی ئافراندووە. لە هەناوی ئەو سەرهەڵدانانەدا چەندین شۆڕش روویانداوە. شۆڕشی نەتەوەیى، کولتوری، کۆمەڵایەتى، دیموکراتیک و ژنان روویانداوە. شۆڕش لە ناو شۆڕشدا روویانداوە. ئەوە لە کۆمەڵگەدا گۆڕانکارییەکى بنەڕەتیى دروستکردووە. لەبەر ئەوەش رێبەر ئاپۆ وتی "کۆمەڵگەى نەورۆز. گەلی کورد گەلی نەورۆزە و گەلی سەرهەڵدانە". پەیوەندیى بە مێژووەوە دروستکرد. لە مێژوودا چۆن لە دژی زوحاک هاوپەیمانى دروستکرا، ئەمڕۆش دەبێت لە دژی زوحاکە نوێکان هاوپەیمانیى دیموکراسی دروست بکرێت. دەبێت هاوپەیمانیى گەلان بۆ تێکشکاندنی زوحاکەکان دروست بکرێن. ئەوە ئەرکی بەردەم ئێمە و هەموو گەلانە. بە هاوپەیمانیى گەلان دەتوانین زوحاکە نوێنەکان وەک زوحاکە مێژووییەکە لە ناو ببەین. لەو پێناوەدا ژمارەیەکى زۆر لە هەڤاڵانمان قارەمانییان کرد و شەهید بوون. لە کەسایەتیی شەهیدانى نەورۆزدا بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانمان بەرز رادەگرم. یەکێک لە شەهیدەکانمان هەڤاڵ مەزڵوم دۆغانە، یەکێکی تریشیان هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کۆرکماز)ە. ئەو دوو کەسایەتییە لە کەسایەتییە گەورەکانن. رۆحی نەورۆز، رۆحی پەکەکە و رۆحی رێبەر ئاپۆ لە ناو ئەو ٢ کەسایەتیەدا هەیە. ئەوە رۆحی ئازادی و دیموکراسییە. لەبەر ئەوەش ئەو کەسایەتییانە گەورەن. گەلەکەمان، بزووتنەوەکەمان، خۆیان بەو کەسایەتییانەوە دەناسێنن و بەوان خۆیان دەخەنەڕوو. لەبەر ئەوشە نە لە ناوی حیزبەکەماندا، نە لە ناو گەلەکەماندا و نە لە ناو مێژوویدا لە بیر ناکرێن. ئەوان جێگە و پێگەى تایبەتیان هەیە. ئەوان رێبەرایەتیمان دەکەن.

- لەم ساڵانەى دایدا لە ٢٨ی ئاداردا لە ئامەد راپەڕینێکى زۆر گەورە روویدا؟

بایک: راستە ئەوە لە ساڵی ٢٠٠٦ روویدا، ئەوە سەرهەڵدانێکى گەورە بوو. ئەو سەرهەڵدانە لە ئامەد لە قۆناغی سەرهەڵداندا لاپەڕەیەکى نوێیە، ئاستێکى نوێیە. لەسەر هەموو سەرهەڵدانەکان پێشکەوت و گەیشتە لوتکە. ئەو سەرهەڵدانە بۆ چەندین رۆژ بەردەوامیی هەبوو. ئەوە راستیى کۆمەڵگەى ئامەدە. رۆحی ئامەد گەورەتر و گەشاوتر کرا. گەلەکەمان لە ئامەد بەو سەرهەڵدانە خۆی زیاتر بەهێزتر کرد. لە رۆحی گەلەکەمان لە ئامەددا رۆحی ئازادی هەیە و ئەو رۆحەى گەورەتر کرد. گەلی ئامەد بوو بە گەلی نەورۆز، بوو بە گەلی سەرهەڵدان. لەم رێگەیەوە سڵاوی خۆم پێشکەشی گەلەکەمان لە ئامەد دەکەم.

یەکێکیش سەما یوجەیە، ئەو هەڤاڵەش بەرخودانی گەورەى پێشخست. تەنانەت وتبووی "مویەکى خیانەتیش لە خۆمدا نایەڵم". ئەوە بۆ هەموو بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان پەیامێک بوو. یانی دەبێت کەس لەگەڵ خیانەت نەژی و تەنانەت خیانەت لە ناو ببات. ئەوە پەیامێکى زۆر گەورەیە بۆ گەلی کورد، چونکە تاوەکو ئێستا گەلی کورد هەرچی گورز و زیانی بەرکەوتبێت، بەهۆی کرمی دارەکەى خۆیەوە بووە. سەما یوجە ئەوەی خستەڕوو. یانی دەبێت گەلی کورد لەوە تێبگات. کاتێک لێی تێگەیشت دەتوانێت بۆ ئازادیش تێکۆشان بکات. لەو کاتەدا دەتوانێت لە هەموو هەلومەرجەکاندا لە دژی خیانەت بووەستێتەوە.

دیسانەوە لە مانگی ئادار داستانە مەزنەکەى ماهیر چایان و هەڤاڵەکانى لە قۆسەر روویدا. ئەوەش هەموو کۆمەڵگەى تورکیای بوژاندەوە. شۆڕشگێڕان ئەوەیان سەلماند. یانی کەسانێک بیانەوێت لە تورکیادا شۆڕش پێشبخەن، دەبێت چی بکەن و چۆن پێشی بخەن؟ لە کام رێگاوە پێشی بخەن؟ ئەوەیان خستەڕوو و رێگاکەیان نیشاندا. یانی هاوپەیمانیى رێکخستنە شۆڕشگێڕ و سۆسیالیستەکانیان دەستنیشانکرد. ئەگەر هاوپەمیانی دروست بکرێن مرۆڤ دەتوانێت لە دژی فاشیزم بوەستێتەوە، لە دژی داگیرکەری، دەسەڵات و کۆیلەیەتیەوە بوەستێتەوە. ئەوە ئەو پەیامەیە، کە ماهیر چایان و هەڤاڵەکانى لە قۆسەرەوە دایان، بۆ ئەوەش پەیامێکى زۆر گەورەیە. رێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەکەشمان ئەو پەیامە بۆ خۆیان بە بنەڕەت دەزانن و لەسەر ئەو پەیامە درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن.

- ئێوەش هەندێک باستانکرد، من دەمەوێت بە گشتی بۆ گەلەکەمان، کە خۆی بە نەورۆز دەناسێنێت، بە نەورۆز بوونی خۆی ئافراند، گەلانی بندەستی جیهان، رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بە تایبەتى گەلی کورد دەبێت نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٠ چۆن پیرۆز بکەن؟

بایک: ئێستا نەرۆزی رۆحی هاوپەیمانیى دەوێت، یەکێتیى دەوێت، بەرخودان و ئازادیى دەوێت. بۆ ئەوەش لە نەورۆزی ٢٠٢٠ دا ئەو رۆحە بۆ هەموو کەس بنەمایە. یانی لە ناو کورداندا هاوپەیمانى پێشبخرێت، لە ناو کوردان و هێزە دیموکراتیەکانى تورکیادا هاوپەیمانى پێشبخرێت، لە ناو کوردان و هێزە سۆسیالیست و دیموکراسی و ئازادییەکانی جیهاندا هاوپەیمانى پێشبخرێت. ئێستا بزووتنەوەکەمان لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشانی خۆی پێشدەخات. نەورۆزی ئەمساڵ لە دۆخێکى زۆر قورس و قەیراناویدا پیرۆز دەکرێت، چونکە لە هەموو بەشەکانى کوردستان هێرش لەسەر کوردان هەیە و سیاسەتى قڕکردن پێشخراوە. ئەو سیاسەتەتى لەسەر رێبەر ئاپۆ بەرێوەدەچێت سیاسەتێکى دڕندانەیە و تاوەکو ئێستا لە دونیادا ئەو سیاسەتە بەسەر کەسدا نەسەپێنراوە. هەروها هەموو کەسێک دەزانێت بەهۆی ئەو سیاسەتەى لەسەر گەلەکەمان لە باکوور بەڕێوەدەچێت ژمارەیەکى زۆر کەس زیندانیکراون، کوژراون، ئەشکەنجەکراون و رێکخراوەکان داخراون. ئەوانەى لە پەرلەمانن دەستگیر و زیندانی دەکرێن، شارەوانییەکان دەگیرێن و هاوسەرۆک شارەوانییەکان زیندانی دەکرێن. سزای زۆر قورس و میزاجیانە دەسەپێنرێت. یانی سیاسەتى قڕکردن و سڕینەوە و پاکتاوکردن بەسەر گەلەکەماندا بەڕێوەدەچێت. ئێ لە رۆژئاوا، عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی و باب زۆر شوێنى تر لە ژێر داگیرکەریدان. لەو شوێنانەش سیاسەتى قڕکردن بەرێوەدەچێت. لەبەر ئەوەش لە ژێر ئەو سیاسەتى قڕکردنەدا، لە ژێر پاکتاکردنی پەکەکەدا ئێمە نەورۆز پیرۆز دەکەین. بۆ ئەوەش گەلەکەمان دەبێت لە هەموو شوێنێکدا نەورۆز پیرۆز بکات. نەک لە هەندێک شوێن، بەڵکو دەبێت نەورۆز لە هەموو جیهاندا پیرۆز بکرێت. دەبێت هەموو کەس بەشداریی تیادا بکات و پەیاکەى خۆشیان بە باشی بخەنەڕوو. یانی دەوڵەتى تورکیا ببینێت و لەوە تێبگات ئەو سیاسەتى بەسەر گەل دا بەرێوەی دەبات هیچ ئەنجامێکى نەبووە و نابێت. ئەگەر هەڵوێستى خۆی، بەرخودانەکەى، لەگەڵ راپەڕینەکەى بە هەڵوێستى خۆی پیشبخات، ئەو کاتە دەوڵەتى تورک بیری لێدەکاتەوە و تێدەگات، کە ئەو سیاسەتى لەسەر رێبەر ئاپۆ، گەل و گەریلا بەرێوەدەبات، لەسەر هەموو پارچەکانى کوردستان بەڕێوەى دەبات ئەنجامێکى پێچەوانەى لێکەوتووەتەوە. لەو کاتەدا ئیدی ناچار دەبێت دەست لەو سیاسەتەى هەڵگرێت. ئەگەر دەستى لێهەڵنەگرێت، دیارە لاوازی لە هەڵوێستی ئێمەدا دەبینێت. دەبێت گەلەکەمان ئەوە ببینێت. بۆ ئەوە دەبێت هەڵوێستى خۆی روونتر و بەهێزتر پێشبخات تاوەکو دەوڵەتى تورکی نەتوانێت ئەو سیاسەتە بەرێوەببات. لە راسیتدا دەبێت ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی هەڵوێست و لە دژی تورکیا پێشبخرێت تاوەکو ئەو سیاسەتى ئێستا بەڕێوەدەچێت تێکبشێنرێت.

ژ.ت

بایک: تورکیا زۆر تەنگاو بووە بۆیە رێگای بە چاوپێکەوتن دا – ١ -

****

بایک: تورکیا زۆر تەنگاو بووە بۆیە رێگای بە چاوپێکەوتن دا – ٢ -